له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبوونى كوشتنى خۆپێشانده‌ران له لایه‌ن كه‌سانى نه‌ناسراوه‌وه، رێكخه‌رى خۆپێشاندانه‌كان داوا له خۆپێشانده‌ران ده‌كات كار بۆ پاراستنى خۆیان بكه‌ن و پشت به حكوومه‌ت نه‌به‌ستن. هه‌رچه‌نده تا ئێستا بڕیاریان نه‌داوه به‌ڵام بیر له چه‌كهه‌ڵگرتنیش ده‌كه‌نه‌وه.
ماڵپه‌رى حوڕه‌ى ئه‌مریكى ئه‌مڕۆ راپۆرتێكى به ناونیشانى، “كوشتاره‌كه به‌رده‌وامه و بكوژیش سه‌ربه‌سته” بڵاو كردووه‌ته‌وه. هه‌ر له ناونیشانه‌كه‌ى ده‌ڵێ، “توڕه‌یى له عێراقه و حكوومه‌تى كازمى له‌به‌رده‌م مه‌حه‌ك دایه”.
ناونیشانى راپۆرته‌كه باسكردنه له ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى زنجیره‌ى غافڵكوژى و تیرۆرى چالاكوانانى خۆپێشاندانه‌كانى عێراق، كه دواجار دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر بوو له به‌سڕه ته‌حسین ئوسامه‌ى چالاكوان به 21 فیشه‌ك كوژراوه.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان به حوڕه‌یان گوتووه، لێكۆڵینه‌وه له بكوژى خۆپێشانده‌ران تا ئێستا نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌نجام. باسیان له‌وه‌یش كردووه دۆزینه‌وه‌ى ئه‌م جۆره بكوژانه وه‌ك بكوژی تر نیین، ئه‌وانه‌ى له‌سه‌ر بابه‌تى تر تاوانى كوشتن ئه‌نجام ده‌ده‌ن زوو ده‌دۆزرێنه‌وه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ى خۆپێشانده‌ران ده‌كوژن دۆزینه‌وه‌یان ئاسان نییه.
هۆكاره‌كه‌یش به گوته‌ى سه‌رچاوه‌كان ئه‌وه‌یه، زۆربه‌ى ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌لایه‌ن میلیشیاكانه‌وه هاككراون، بۆیه لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان زۆرجار بوێرى ناكه‌ن تاوانبارى راسته‌قینه بدۆزنه‌وه چونكه میلیشیاكان و لایه‌نه‌كانیان له‌پشته.
به‌گوێره‌ى راپۆرته‌كه ئه‌م حاڵه‌ته ته‌واو خۆپێشانده‌رانى له حكوومه‌ت نیگه‌ران كردووه و ده‌زانن كه ناتوانێ ژیانى ئه‌وان بپارێزێ، بۆیه چه‌ند رێكخه‌رێكى خۆپێشاندانه‌كان داوایان له خۆپێشانده‌ران كردووه، خۆیان ئه‌ركى پاراستنى خۆیان بگرنه ئه‌ستۆ.
ئه‌مه‌یش به ماناى چه‌كداركردنى خۆیان لێكدراوه‌ته‌وه، به‌ڵام چالاكوانێك دووپاتى له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، ناكرێ خۆپێشانده‌رانیش خۆیان چه‌كدار بكه‌ن، چونكه دیارده‌ى چه‌كهه‌ڵگرتن یه‌كێكه له‌و بابه‌تانه‌ى ئه‌وان داواى نه‌مانى ده‌كه‌ن.
سامح شه‌حمانى كه یه‌كێكه له رێكخه‌رانى خۆپێشاندانه‌كان باسى له‌وه كردووه، یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ى هه‌ڵگرتنى چه‌ك له‌لایه‌ن خۆپێشانده‌ران قوڕس ده‌كات خودى حكوومه‌ته، چونكه به گوته‌ى ئه‌و له كاتێكدا كه زۆربه‌ى هاووڵاتیان چه‌كیان هه‌یه بۆ پاراستنى خۆیان، كه‌چى خۆپێشانده‌ران له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه رێگه‌یان پێ‌نادرێت ساده‌ترین چه‌كیان هه‌بێت، له‌و لایشه‌وه خه‌ڵكى تر كه خۆپێشانده‌ران ده‌كوژن به چه‌كى كپ چه‌كدار كراون و له بازگه‌كانیش لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ناكرێت.