پەیامی ئۆجەلان گەیەنرایە تاڵەبانی
نوچەنێت . کوردسات
لەیلا زانا و سڕی سوورەییا ئۆندەر پەیامێکی عەبدوڵا ئۆجەلان سەرۆکی پارتی کرێکارانی کوردستان “پەکەکە”یان گەیاندە سەرۆک جەلال تاڵەبانی .
لە پەیامەکەیدا ئۆجالان دەڵێت نەخۆشکەوتنی جەنابتان زۆر خەمباری کردبووم دوایین جاریش لەگەڵ پەرلەمانتاری ئامەد لەیلا زاناو پەرلەمانتاری HDP سڕی سوورەییا ئۆندەر چاوپێکەوتنم ئەنجامدا ئاگاداری بەرەو باش چوونی رەوشی تەندروستی بەڕێزتان بووم.
ئۆجەلان لە درێژەی پەیمەکەیدا زیاتر دەڵێت، “ئەو خەباتە دیپلۆماسییەی کە بەڕێزتان تائێستا لەنێوان ئێمەو دراوسێیەکانماندا بەڕێوەتان بردووە ئەمڕۆ بۆ نێو خۆی ئێمەی کورد پێویستە و مێژوو جوڵانەوە سیاسییەکانی ھەر چوار پارچەی کوردستان ھاندەدات بۆ ئەوەی لەپێناو داھاتوویەکی ئازاد بۆ گەلەکەمان پێکەوە کارو خەبات بکەن، ھیواو ئارەزووم ئەوەیە کە لەپێناو دیاریکردنی ستراتیژو ھەڵوێستێکی ھاوبەش کۆنگرەی نەتەوەیی کورد ھەرچی زووتر ببەسترێت”.
لەدرێژەی نامەکەی ئۆجەلاندا هاتووە، “سوپاسی ئەو خەڵاتە دەکەم کە لەبیرەوەری مامۆستا ئیبراھیم ئەحمەددا پێشکەشی منتان کردبوو ، بەردەوام گرێدراوی یادو بیرەوەری ئەو دەمێنمەوە”.
…

