چاودێرێک: دەبێ عیراق کۆتایی بە دۆسیەی پەکەکە بهێنێ

0

شلێر سەعید

شرۆڤەكارێكی سیاسی بەغدا دەڵێت:  بۆ كۆتایی هێنان بەم بارودۆخە دەبێت  حكومەتی عێراق كۆتایی بە دۆسیەی پەكەكە بهێنێت،  چونكە هەڕەشەن بۆسەر خاكی عێراق.

دوێنێ چوارشەممە ١٢-٨-٢٠٢٠ ، لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق لە ڕاگەیێندراویکدا هەڵوێست و کاردانەوەی خۆی بەرامبەر بە هێرشەکەی تورکیا، بۆ سەر ناوچەی برادۆست و کوژرانی دوو ئەفسەری عێراقی خستەڕوو. داوایان  لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق کردووە، کە لە پەیوەندی لەگەڵ ئەم هێرشە لە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان سکاڵا دژی تورکیا تۆماربکات.

عیراقییەكان لە دوێنێوە چەندین بەیانامەیان ئاراستەی حكومەتی عێراق كردووە، داوادەکەن کە حکومەت کاردانەوەی بەرامبەر بۆردومانی تورکیا هەبێت و  بەیاننامەکانی حكومەتی عێراق بە”شەرمنانە” وەسف دەکەن.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، ١٣-٨-٢٠٢٠،  بەیاننامەیەكی بڵاوكردۆتەوە تێیدا هاتوە: تورکیا ئامادەیە هەماهەنگی لەگەڵ عێراقدا بکات، بەڵام ئەگەر جموجوڵەکانی پەکەکە بەردەوام بێت، تورکیا هەموو رێکارێک دەگرێتەبەر بۆ پاراستنی ئاسایشی سنورەکانی.

ئەو بەیاننامەیەی تورکیا لەکاتێکدایە، کە ماوەیەکە ئەو وڵاتە ئۆپەراسیۆنی سەربازی لەڕێگەی ئاسمان و وشکانی لە ناوچە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان دەستپێکردووە، بەهۆیەوە چەند هاووڵاتییەکی مەدەنی و بەو دواییەش دوو فەرماندەی کورد لە هێزی پاسەوانیی سنووری سوپای عێراق شەهید بوون.

سەرەڕای دووبارەبوونەوەی هێرشەکانی تورکیا، عێراق نەیتوانیوە رێگە لە هێرشەکانی تورکیا بگرێت.

لەدوایین کۆبوونەوەیدا، ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، سەرکۆنەی بۆردومانەکەی تورکیای بۆ سەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کرد، بە پێشێلکارییەکی روون و دژی بنەما نێودەوڵەتییەکان و هەڕەشەیەکی گەورە بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و سەقامگیری ناوچەکە، لێکیدایەوە.

لەهەمان کاتدا هەرێمی کوردستان، چەندین جار داوای کردووە پەکەکە چیدیکە نەبێتە هۆی شەڕ و ماڵوێرانی بۆ خەڵکی ناوچە سنوورییەکان و شەڕ لە سنووری خاکی هەرێمی کوردستان بباتە دەرەوە.

لە لێدوانیێكی تایبەتدا سەبارەت بە هێرشەكانی توركیا بۆ سەرخاكی عێراق باسل كازمی، شرۆڤەكاری سیاسی بەنوچەی ڕاگەیاند: لە ساڵی ٢٠٠٣وە دەتوانرا وڵاتێكی بەهێز دابمەزرێنین خاوەن سەروەری خۆی بێت ، هیچ وڵاتێك نەتوانێت پەنجەی بۆ درێژبكات، بەڵام لەگەڵ ڕۆیشتنی كات ئاراستەكان بەرەو ئەوە دەڕۆن، كە زیادەڕۆیی دەكرێت لەسەروەری عێراق و نوخبەی سیاسی نەیتوانیوە، سیستەمێكی بەهێزیان هەبێت دەسەڵات و وڵاتی پێ بەڕێوە ببەن بەشێوەیەك پارێزگاری لەعێراق بكات.

ئەو سیاسەتوانە دەڵێت: عێراق وەك  سیستەمێكی هەڵوەشاو وایە ،هۆكارەكەشی ئاشكرایە  هەموو بۆئەوە دەگەرێتەوە هێزەسیاسیەكان پەرش و بڵاون .

بەرای ئەم چاودێرە سیاسییە،  باچیدی ئەو بەناو سیاسیانە باسی سەروەری عێراقی بەرز نەكەن ، لەكاتێك ڕۆژانە توركیا خاكی عێراق بۆردومان دەكات ،   چونكە خۆیان دەستیان هەیە لە وەی عێراق بێهێزبێت و هەر وڵاتەوە بەكەیفی خۆی چی بوێت بیكات.

كازمی ئاماژەی بەوەدەکات،كە ئەوانەی لەسەر حوكمن بە عەقڵانە بجوڵێنەوە بێ دەنگ نەبن لە ڕاست ئەو دەستدرێژیانەی توركیا دەی كات،  دەبێت  بەعەقڵی پیاوی وڵات بجوڵێنەوە نەك بە عەقڵیەتی موجامەلەو بازدان لەسەر سەروەری عێراق لەبەر بەرژەوەندیە تایبەتیەكانیان ، پێویستە هەمو پێكەوە یەك هەڵوێستبن.

باسل کازمی، بۆ کۆتاییهێنان بەم دۆخە دەڵێت:   بۆ كۆتایی هێنان بەم بارودۆخە دەبێت  حكومەتی عێراق كۆتایی بە دۆسیەی پەكەكە بهێنێ،  چونكە هەڕەشەن بۆسەر خاكی عێراق، دەبێت هەرێمی كوردستان و بەغدا پێكەوە هاوهەڵوێست بن بۆ پاراستنی عێراق لە هەمو دەست تێوەردانێكی هەرێمی و نێو دەوڵەتی.

هاوكات بەدر زیادی لە لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بە نوچەی راگەیاند:

ئێمە داوای دانیشتنی بەپەلەمان كردووە، لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ قسە كردن لە سەر هێرشەكانی توركیا، چونكە پێویستە بڕیاربدرێت لەسەرتوركیا هەتا ئەو بڕیارە ئابوریش بێت .

گوتیشی، هەمیشە پەیوەندیمان لەگەڵ وڵاتی توركیا ئاشتیانەبووە، بەڵام توركیا ڕێز لەو پەیوەندیە ناگرێت وەك وەک دراوسێێەک.

زیادی رایوایە: دەبێ هەڵوێستی یەكڕیزی وڵاتانی عەرەبی بدرێت لەسەر ئەو دەست درێژیانەی توركیا بؤ سةرخاكى عيراق .

سەبارەت بەو بەیاننامەی لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی توركیا دەرچووە، بەدر زیادی گوتی: بیانووەكان هەرچیەك بن دەبێت ئاشتیانە چارەسەربكرێن و توركيا كێشەکەى لەگەڵ پەکەکە چارەسەربکات،  نەك بۆمبابارانكردنی خاكى عيراق و سوکایەتی بە هەستی عێراقیەكان و شەهید كردنی خەڵكی بێتاوان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com