ژمارەی ئاوارەكان لە كوردستان لە زۆربوونێكی بەردەوامدایە
نووچەنێت-سكای نیوز
زیادبوونی بەردەوامی ئاوارەكان لە كوردستان، بارگرانییەكی ئابووری زۆری لەسەر حكومەتی هەرێمی كوردستان درووستكردووە، بەتایبەت كە حكومەتی مالیكی بەشە بودجەی هەرێمی كوردستانی بڕیوە.
بەگوێرەی زانیارییەكان تا ئێستا ملیۆنێك و دووسەد و پەنجا هەزار كەس لە ناوچە جیاوازەكانی عێراقەوە روویان لە عێراق كردووە كە سەد هەزار كەسیان مەسیحین.
پێشووتر حكومەتی هەرێم داوای پشتیوانی لایەنە مرۆڤدۆستەكانی كردبوو بۆ یارمەتیدانی ئاوارەكان، نەتەوە یەكگرتووەكانیش داوای كردبوو هاریكاری حكومەتی هەرێمی كوردستان بكرێت لە بەهاناوەچوونی ئاوارەكانی ناوچە جیاوازەكانی عێراقدا