كیم كارداشیان یه‌كێكه له‌و ئه‌ستێرانه‌ى به ده‌ست نه‌خۆشی “سه‌ده‌فى” ده‌ناڵێنێ و له ساڵى 2011 وه تووشى بووه و تا ئێستا چاك نه‌بووه‌ته‌وه.
نه‌خۆشى “سه‌ده‌فى”یه‌كێكه له‌و نه‌خۆشییانه‌ى تووشى پێست ده‌بێت و چه‌ندان هۆكارى هه‌یه، له‌وانه تێكچوونى سیسته‌مى به‌رگرى له‌ش، زۆرى جگه‌ره‌كێشان و خواردنه‌وه‌ى مه‌ى، قه‌ڵه‌وى، زامداربوونى پێست به‌هۆى به‌ركه‌وتنێكى مه‌ترسیدار.
به‌ڵام زۆربه‌ى پسپۆڕانى نه‌خۆشییه‌كانى پێست دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، هۆكارى سه‌ره‌كى ئه‌م نه‌خۆشییه نیگه‌رانى و دڵه‌ڕاوكێیه.
نه‌خۆشییه‌كه له شێوه‌ى په‌ڵه‌ى سوور بچووك و گه‌وره له پێست ده‌رده‌كه‌وێت و به توێژاڵێكى سپى داده‌پۆشرێ.
ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنج بێت چه‌ندان كه‌سى به‌ناوبانگ تووشبووى ئه‌و نه‌خۆشییه‌ن، كه هه‌ندێكیان ژنن و له‌سه‌ر ئاستى جیهان به جوانییه‌كه‌یان ده‌نازن، به‌ڵام ئه‌م نه‌خۆشییه هه‌ڕه‌شه له جوانییه‌كه‌یان ده‌كات.
له‌وانه كاریدى ئینگلیشى نمایشكار و كارا دیلیڤینى ئه‌كته‌ر و نمایشكار، جگه له‌وانیش كیم كارداشیانى ئه‌ستێره‌ى به‌ناوبانگ.
كیم چه‌ندان جار باسى له‌و نه‌خۆشییه‌ى كردووه و ته‌نانه‌ت له پرۆگرامه ته‌له‌ڤزیۆنییه‌كان، ئه‌و شوێنانه‌ى جه‌سته‌ى ده‌رخستووه كه نه‌خۆشییه‌كه‌ى لێ ده‌ركه‌وتووه.
وه‌ك له وێنه‌كان ده‌رده‌كه‌وێ كیم له قاچه‌كانى، سك وكه‌مه‌ر، هه‌ندێك شوێنى رووخساریشى په‌ڵه‌ى هه‌یه.