شەرقولئەوسەت: لە دوای جیابوونەوەی نەوشیروان مستەفاوە، ئێستا یەکێتی لە گەورەترین قەیراندا ئەژی

0

PUKسەركردەیەكی یەكێتی: دوای جیابوونەوەی نەوشیروان مستەفا، یەكێتی ئێستا لە سەختترین هەڵوێستی خۆیدا دەژی

نووچەنێت-شەرقولئەوسەت

سەركردەیەكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان دەڵێت لەدوای جیابوونەوەی نەوشیروان مستەفا، ئێستا یەكێتی لە سەختترین هەڵوێستدا دەژی بەهۆی یەكلانەبوونەوەی حیزب لەسەر دیاریكردنی كەسێك بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق.
ئەو سەركردەیەی یەكێتی كە نەیویستووە ناوی ئاشكرا بكرێت بە رۆژنامەی شەرقولئەوسەتی چاپی لەندەنی گوتووە كە ئەمڕۆ سێشەممە بەرهەم ساڵح و فوئاد مەعسوم لە بەغدا كۆدەبنەوە وەك هەوڵێك بۆ یەكلاكردنەوەی تاكە كاندیدی یەكێتی بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق.
ئەو سەركردەیە ووتووشیەتی بەر لە چەند رۆژێك تاكە كاندیدمان بەرهەم ساڵح بوو، بەڵام دواتر چەند ناوێكی تریش كەوتنە بەرگوێ‌ وەك نەجمەدین كەریم و عەدنان موفتی و فوئاد مەعسوم.
بە گوتەی ئەو زۆرینەی جەماوەر و سەرانی یەكێتی پشتیوانی بەرهەم ساڵحن و ئەوەی زۆر دژی دەوەستێتەوە هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدە، كە دژایەتییەكەی پەیوەندی بە بۆچوونی حیزبەوە نییە.
بە ووتەی ئەو سەركردەیە، عەدنان موفتی خۆبەخۆ ناوی خۆی كشاندۆتەوە لە لیستی كاندیدكراواندا و نەجمەدین كەریمیش لەلایەن حیزبەوە لە لیستەكەدا دەركراوە و ئێستا لیستەكە تەنها بەرهەم ساڵح و فوئاد مەعسومی تێدایە.
ئەو ووتوویەتی بەرهەم ساڵح كاندیدێكی گونجاوترە، چونكە پشتیوانییەكی بەرفراوانی هەیە و گەنجە و بەتوانایە، بەپێچەوانەى فوئاد مەعسومەوە كە تەمەنێكی زۆری هەیە و پێشتر خۆی ووتوویەتی بەهۆی تەمەن زۆرییەوە ناتوانێ‌ وەك ئەندام مەكتەب سیاسییەكی ئاسایی كارەكانی هەڵسووڕێنی.
كۆبوونەوەكەی سبەینێی بەغدا لەسەر داوای بەرهەم ساڵح بووە و فوئاد مەعسوم لەگەڵ بیستنی بانگهێشتنامەكەی ساڵح، لە لەندەنەوە بەرەو بەغدا بەڕێ‌ كەوتووە.
سەركردەكەی یەكێتی ووتووشیەتی ئەگەر تەندروستی جەلال تاڵەبانی باش بووایە، ئەوا هەر خۆی كاندیدی یەكێتی یەكلا دەكردەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com