بیونسه گۆرانبێژى به‌ناوبانگى ئه‌مریكى ئه‌لبومێكى نوێى بڵاوكردووه‌ته‌وه، به ناوى “ره‌شپێست شایه”. چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌و ئه‌لبوومه بره‌وێكى زۆرى هه‌بێت.
ئاژانسى رۆیته‌رز ئه‌مڕۆ بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ئه‌لبومه نوێیه‌كه‌ى بیۆنسه بۆ بڵاوكردنه‌وه ئاماده‌یه و پێشبینى ده‌كرێت بره‌ویكى زۆرى هه‌بێت.
چونكه له ئه‌لبوومه‌كه باس له جوانى ره‌شپێسته‌كان ده‌كرێت له مێژوو و ئێستادا و هه‌روه‌ها ناونیشانى ئه‌لبوومه‌كه ناونراوه “ره‌شپێست شایه- زه بلاك كینگ”
له‌و ئه‌لبوومه باس له‌و ناكۆكییانه ده‌كرێت، كه له‌سه‌ر ره‌نگى پێست و نه‌ژاد له ئه‌مریكا دروست بووه.
له‌ماوه‌ى رابردوودا ناڕه‌زاییه‌كى زۆر له ئه‌مریكا له‌سه‌ر كوشتنى ره‌شپێستێك به ناوى جۆرج فلۆید دروست بوو، چونكه به ناهه‌ق به‌ده‌ستى ئه‌فسه‌رێكى سپى پێست كوژرا.