به‌هۆى ئه‌وه‌ى له دراماى “شه‌قامى شیكاگۆ” ماچ كراوه، تا ئێستا ئه‌و هه‌رایه نابڕێته‌وه كه له‌سه‌ر سۆلاف فواخرچى ئه‌كته‌رى به‌ناوبانگى سوورى دروست بووه.
سۆلاف فواخرچى یه‌كێكه له ئه‌كته‌ره به‌ناوبانگه‌كانى سووریا، له‌ساڵى 1977 له دایكبووه و له ساڵى 1998 ده‌ستى به كارى هونه‌ریى كردووه.
سۆلاف یه‌كێكه له‌و ئه‌كته‌رانه‌ى به جوانییه‌كه‌ى به‌ناوبانگه و تا ئێستایش له هیچ كارێكى هونه‌ریى دراما و سینه‌ما كارى وروژێنه‌رى نه‌كردووه.
شه‌قامى شیكاگۆ دوایین كارى سۆلافه له‌و درامایه‌دا ماچ كراوه ماچ ده‌كرێت، ئه‌مه‌یش هه‌رایه‌كى گه‌وره‌ى له‌سه‌ر ئه‌و هونه‌رمه‌نده دروست كردووه.
له دوایین لێدوانى سۆلاف له‌باره‌ى ئه‌و كاره‌وه ده‌ڵێ، “سه‌رم سوڕماوه له‌وه‌ى ئه‌و ماچه‌ى من قیامه‌ت هه‌ڵساوه و مشتومڕێكى زۆر دروست بووه، هه‌ر چییه‌ك بێت لێى په‌شیمان نییم”.