سه‌ركرده‌یه‌كى ره‌وتى سه‌در رایگه‌یاند، به‌هۆى ئه‌وه‌ى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران پێشتر به‌رپرسى هه‌واڵگرى بووه، زانیارى له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه هه‌یه كه خۆپێشانده‌ران ده‌كوژن، بۆیه ده‌بێت ئه‌و زانیارییانه ئاشكرا بكات.
حاكم زاملى سه‌ركرده له ره‌وتى سه‌در و سه‌رۆكى پێشووى لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى له په‌رله‌مانى عێراق، له لێدوانێكى كه له ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى بڵاو كراوه‌ته‌وه ره‌خنه له لێدوانه‌كه‌ى كازمى ده‌گرێت، كه له‌سه‌ر كوشتنى خۆپێشانده‌ران داویه‌تى.
زاملى ده‌ڵێ له‌مانگى ئۆكتۆبه‌رى رابردووه‌وه حكوومه‌تى عێراق یه‌ك بكوژى خۆپێشانده‌رانى ئاشكرا نه‌كردووه، كه‌چى هه‌میشه باس له لایه‌نى سێیه‌م ده‌كرێت گوایه خه‌ڵك ده‌كوژن.
له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ى ره‌وتى سه‌در دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، له روانگه‌ى ئه‌وه‌ى كازمى سه‌رۆكى هه‌واڵگرى عێراق بووه و ئێستایش فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كانه، ئه‌وا زانیارى زۆر وردى هه‌یه و ده‌توانێ ئاشكراى بكات لایه‌نى سێیه‌م كێیه كه خۆپێشانده‌ران ده‌كوژێت.
سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌یه دووباره خۆپێشاندان له به‌غدا وشاره‌كانى باشوورى عێراق ده‌ستى پێكرده‌وه و له ئه‌نجامدا سێ خۆپێشانده‌ر كوژران و 12 كه‌سیش بریندار بوون، رۆژى سێشه‌مى رابردوو حكوومه‌تى عیراق رایگه‌یاند گرووپى تاوانبار كه لایه‌نى سێیه‌من خه‌ڵك ده‌كوژن و هێزه عێراقییه‌كان نیین.