شلێر سەعید
تا ئێستا شاندی هەرێم چەندین كۆبونەوەی كردوە لەگەڵ بەغدا بۆ ڕێكەوتن بەڵام بەغدا زوزو مەرجەكانی دەگۆڕێت و تا ئێستا نەگەیشتوون بەڕێكەوتن و موچەی خەڵك پەیوەستە بەم ڕێكەوتنە.
خالید شوانی، وەزیری ھەرێم بۆ دانوستان لە لەگەڵ بەغدا، له دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستاندا له وه‌ڵامی پرسیاری په‌رله‌مانتاراندا رایگه‌یاند، حكومه‌تی عێراق له سه‌ره‌تاوه هه‌وڵی ده‌دا مه‌رجی سیاسی به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستاندا بسه‌پێنێت، به‌ڵام شاندی دانووستانكاری هه‌رێم نه‌چووه‌ته ژێر باری ئه‌و مه‌رجانه‌وه و دوا په‌یامی به‌غداش، كه به ده‌ستمان گه‌یشتووه، وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه و ئه‌گه‌ری رێككه‌وتن زیاتره و خاڵی هاوبه‌ش زیاتر بوون و خاڵی ناكۆك كه‌متر بوون.
لە لێدوانێکی تایبەتدا، سەبارەت دەرنجامی كۆبونەوەیان لەگەڵ شاندی حكومەت ، شیرن یونس عەبدوڵڵا، لە فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان بە نوچەی ڕاگەیاند: دوێنێ هەمومان لە پەرلەمان دەنگی هاوڵاتیانمان گواستەوە بۆ شاندی حکومەت، کە ئامادەی پەرلەمان بوون، بەلام وەڵامێكی دڵخۆشكەرمان نەدراوەتەوە بەتایبەتی لەبارەی موچە و قوتی خەڵك.
گوتیشی، وەزیری دارایی وەڵامی یەکلاکەرەوەی نەداوتەوە، سەبارەت بە دابەشكردنی موچە و پێی ڕاگەیاندین، کە ناتوانێ موچە دابەش بکەن پێش جەژن.
ئەندامەكەی فراكسیۆنی یەكێتی ئاماژەی بەوەشكرد، كە وەزیری هەریم خالد شوانی، هیوایەکی پێ بەخشین، کە لە داهاتویەکی نزیکدا لێک تێگەیشتن هەبێ لەگەڵ بەغدا و گوتوویەتی، هەر ئەمڕۆ لە بەغداوە پەیوەندی پێوە كراوە بۆ لێك تێگەیشتن و دەڵێت، بەم زوانە لەگەڵ بەغدا كۆدەبنەوە.