شلێر سەعید
لە كۆبوونەوەی رۆژی سێشەممەی پەرلەمان، راپۆرتێك لەبارەی دۆخی دارایی و ئابووری ههرێمی كوردستان خرایەڕوو، ھاوكات باس لە رێكخستنەوەی داھاتەكان دەكرێت. پەرلەمانتارێكیش دەڵێت ”دەبێت داهات زیاد بكرێت وخەرجییەکان کەم بکرێنەوە.
لە لێدوانێكی تایبەتدا، سەبارەت بە كۆبونەوەی رۆژی سێشەممەی پەرلەمان، بە میوانداری وەزیری دارایی، ئەرشەد حسێن، لە فراكسیۆنی پارتی و لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان، بە نوچەی ڕاگەیاند: لەو ڕاپۆرتەی پێشكەشمانكردوە بریتیە لە وەی چۆن داهات زیادبكرێت و كەمكردنەوەی خەرجیەكان و چاوخشاندنەوە بە خاڵە سنورییەكان، و بەشەفافی جێبەجێ كردنی چاكسازییەكان، بویە پێشنیازمان بۆ حكومەت ئەوەیە، کە جددیەتی چەندە و هەنگاوەكانی چاكسازی بەكوێ گەیشتووە.
گوتیشی، پرسیارمان ئاراستەی حكومەت كردوە، ئایا موچە دەدرێت یان نا و ئایا بە چ یاسایەك ئەو 21% بڕدراوە لە موچە خۆران.