داعش بە نیازە پەلاماری كەركووك بدات

0

13332داش بە نیازە پەلاماری كەركووك بدات

نوچە: سلێمانی

بە گوێرەی هەواڵێكی هەفتەنامەی چاودێر، كە مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی سەرنووسەرییەتی، داعش خۆی رێكخستۆتەوە و بە نیازە پەلاماری شاری كەركووك بدات، بۆ ئەو مەبەستەیش بەرنامەیەكی چڕیان داناوە و دوو جاریش ئەبو بەكر بەغدادی سەردانی حەویجەی كردووە.
هەفتەنامەی چاودێر بڵاوی كردۆتەوە، كە رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی ( داعش) سەرقاڵی خۆ رێكخستنە بۆ پەلاماردانی شاری كەركوك و بۆ ئەو مەبەستە دەستیكردووە بەداڕشتنی هەیكەلی رێكخراوەیی خۆی و بەنیازە “دەوڵەتی كەركوك”یش هاوشێوەی دەوڵەتی نەینەوا دابمەزرێنێت.
هەر لە زانیارییەكانی چاودێردا هاتووە، كە داعش كەسێكیان بە ناوی ( نیعمە عەبدولمەناف) ناسراو بە ( ئەبو فاتیمە) بە والی كەركوك دەستنیشانكردووە، هەروەك هەوڵەكانیان بۆ تێكدانی ئاسایشی كەركوك چڕكردۆتەوەو هێزێكی زۆر و چەكی قورسیان لەدەوروبەری شاری كەركوك كۆكردۆتەوە، لەهەوڵی بردنە ناوەوەی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراودان بۆ ناو شاری كەركوك.
چاودێر ئەوەیشی بڵاو كردۆتەوە داعش جگە لەوالی كەركوك، (قاسم خەلیل حەمدانی) ناسراو بە ( ئەبو خەلیل) وەك بەرپرسی دەستەی شەرعی ویلایەتی كەركوك دەستنیشانكردووە، كەرتەكانی دیكەی ناوشاری كەركوكیش بەرپرسیان بۆ دانراوە، بەمجۆرە:

محەمەد سەلیم حەردان بەرپرسی كەرتی حەویجە.
حارس شوجاع عەزۆ ناسراو بە ( عەبدولعەزیر) بەرپرسی كەرتی ریاز.
باسم محەمەد ئەحمەد ناسراو بە ( ئەبو حوزەیفە) بەرپرسی كەرتی داقووق.
مشتاق تاڵب ئەلجبوری ناسراو بە ( ئەبو ئەنەس) بەرپرسی كەرتی رەشاد.
ماهر عەبدوڵا جدوع ئەلعزی بەرپرسی كەرتی غیدە.
عادل ئەمین ناسراو بە ( ئەبو ئیستیبراق) بەرپرسی كەرتی دوز.
ئەبو عەبدوڵا بەرپرسی كەرتی عەباسی.
سەلمان عەبد شەبیب ناسراو بە ( ئەبو سوفیان) بەرپرسی كەرتی زاب.
غەیس ئیبراهیم موراد ناسراو بە ( ئەبو ماهیر) بەرپرسی كەرتی حەلوات.

هەر بەپێی زانیارییەكانی چاودێر چەكداركانی داعش لەنزیك ناوچەكانی دەورووبەری حەویجە چەند بازگەیەكیان داناوە وەك بازگەی گوندی (زیبان) كە دوو تانك و چوار ئۆتۆمبێلی بە دۆشكەوە لێ جێگییركردووە، لەگەڵ بازگەی گوندی ( ئەلمەرە) كە چوار تانك و سێ ئۆتۆمبێلی بەدۆشكەوە لێ جێگییركردووە، هەروەك بازگەیەكی گەورەشی لە دووڕیانی ( ریاز – كەركوك) لەگەڵ هێزێكی داعش جێگییركردووە.

لە نزیك ناحیەی مولتەقا و ریاز تا دەگاتە گوندی بەشیر داعش هێزێكی گەورەی كۆكردۆتەوە، هەروەك چەند ئۆتۆمبێلێكی بۆمبَرێژكراوی ئامادەكردووە تا لە كاتژمێری سفردا بیانكەن بەناو شاری كەركوكدا بۆ جێبەجێ كردنی پلانەكەیان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com