رێککەوتنی ستراتیژی پارتی و یەکێتی چی بەسەر دێت؟

0

سلێمانی

ئەندامێکی سەرکرایەتی پارتی ڕایدەگەیەنێت، ڕێککەوتنی ستراتیژی نێوان پارتی و یەکێتی دەستکەوتێکی باشی بۆ پڕۆسەی سیاسی و پێکەو ژیانی سەرجەم کیان و لایەنەسیاسییەکان هەبووە.

ڕۆژی 27-7-2007، ڕێککەوتنی ستراتیژیی نێوان پارتی و یەکێتی ئیمزا کرا، ئەمڕۆ 13ساڵ بەسەر ئەو ڕێککەتنەدا تێپپەڕیوە، ڕێکەوتنەکە بووە هەوێنی ئاشتی و سەرهەڵدانی قۆناغێکی نوێ لە خەباتی سیاسی هەرێمی کوردستان و توانرا کۆتایی بەشەری ناوخۆ و دووئیدارەیی هەرێمی کوردستان بهێندرێت.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، فازیل بەشارەتی، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەبارەت بە ڕێککەوتنی ستراتیژی نێوان پارتی و یەکێتی، ڕایگەیاند “پارتی و یەکێتی دوو حزبی دەسەڵاتداری هەرێمی کوردستانن و ڕکابەری یەکدین، زۆر ئاساییە ئەو ڕکابەرییە بەبەردەوام هەبێت، بەڵام ئەم ڕکابەرییە هەندێک کات ناتەندروستییەکەی لەوەدایە، کە گرژییەک دروست دەبێت و دۆخی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەخاتە گرژییەوە، ئەگینا ئەو ڕکابەری و حاڵەتانەی کە لەنێوان پارتی و یەکێتیدا ڕوو دەدەن، حاڵەتێکی زۆر ئاسایی و دیموکراسیانەیە لە وڵاتانی دوونیای دیموکراسی”.                                                                                               

فازیل بەشارەتی دەشڵێت “ڕێککەوتنی ستراتیژی نێوان پارتی و یەکێتی دەستکەوتێکی زۆر باشی بۆ پڕۆسەی سیاسی و پێکەو ژیانی سەرجەم کیان و لایەنەسیاسییەکانی هەرێمی کوردستان هەبووە، پێویستە ڕێککەوتنەکە هەموار بکرێتەوە، چونکە هەندێک خاڵ و بڕگەی ڕێککەوتنەکە هەیە، پێوستی بە هەمورارکردنەوەیە یان ئەوەتە کاتەکەی بەسەر چووە”.       

ئەندامەکەی سەرکردایەتی پارتی، جەختیکردەوە و گوتی “رێککەتنی ستراتیژی پارتی و یەکێتی تائێستا فەرامۆش نەکراوە، لەهەموو کاتێکدا ڕێککەوتن و دانیشتنی پارتی و یەکێتی، لەسەر دووخاڵی بنەڕەتی بووە، یەکەمیان بەرژەوەندییە باڵاکانی خەڵکی کوردستان و دۆخی سیاسییە، دووەم لەسەر بنەمای ئەو ڕێککەوتنە ستراتیجییەیە کە ١٣ساڵ بەر لە ئێستا لە نێوان سەرۆک بارزانی و مام جەلال واژۆکراوە، بۆیە ڕێککەوتنەکە هەمیشە قوەتێکی گرنگی لە ناو گفتوگۆکانی پارتی و یەکێتیدا هەیە”. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com