شلێر سەعید
پەرلەمانتارێک رایدەگەیەنێت، دەبێ سبەی وەڵامان بدرێتەوە، ئەوەیە ئایا وەزارەتی دارایی پارەیان لەبەردەستە یان نا بۆ دابەش کردنی موچە.
ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان كۆبۆوە و دانیشتنكەكان بەردەوامیان هەیە لەسەر چەندین پرسی گرنگ وبەئامادەبونی بەشێك لە وەزیرەكانی پەیوەندی دار، و لە خاڵی پێنجەمی بەرنامەیكاری پەرلەمان ، خوێندنه‌وه‌ی راپۆرتی لیژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابووری سه‌باره‌ت به دۆخی دارایی و ئابووریی هه‌رێمی كوردستان به ئاماده‌بوونی وه‌زیری دارایی و ئابووری، وه‌زیری پلاندان، وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری دانوستاندن له‌نێوان هه‌رێمی کوردستان و به‌غدا و سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
لە لێدانێكی تایبەتدا لەم بارەوە، سیروان بابان، پەرلەمانتاری سەربەخۆ، لە پەرلەمانی كوردستان، بە نوچەی ڕاگەیاند: دانیشتنكەكانی ئەمڕۆی پەرلەمان زۆر گرنگ نییە بەلای خەڵكە و بەلای منی پەرلەمانتاریش، چونكە خەمی خەڵك بودجە و موچە و بژێوی ژیانە و لە دانیشتنی ئەمڕۆ ناگەنە ئەو بڕگانە تا سبەی.
گوتیشی، ئەوەی گرنگە لە دانیشتنەكانی پەرلەمان تاوتوێ كردنی موچەی خەڵكە و بڕیارە سبەی وەزیری دارایی ئامادەی دانیشتنی پەرلەمان دەبێت، تا شەویش بەردەوام دەبێت و داواكاری ئێمەی پەرلەمانتار، كە من یەكێكم لەوان كە دەبیت موچەی خەڵك بدرێت.
سیروان بابان جەختیشی كردەوە، لەوەی كە گرنگنترین شت موچەیە لە ئێستا، دەبێ سبەی وەڵامان بدرێتەوە ئایا وەزارەتی دارایی پارەیان لەبەردەستە یان نا، پێش جەژن موچە دابەش دەكرێت؟ چونكە پێویستە پێش جەژن موچە بدرێت و خەڵك بتوانن بچن پێداویستی جەژن بكڕن.