ئه‌مڕۆ ئۆلیڤیا دى هاڤیلاند ئه‌كته‌رى به‌ناوبانگى جیهان، له ماڵه‌كه‌ى خۆى له پاریس له ته‌مه‌نى 104 ساڵى كۆچى دوایى كرد.
ئاژانسى رۆیته‌رز هه‌واڵه‌كه‌ى بڵاوكردووه و ده‌ڵێ مردنه‌كه‌ى سروشتى بووه.
ئۆلیڤیا له ساڵى 1916 له ژاپۆن له دایكبووه و باوك و دایكى ئینگلیز بوون، له ساڵى 1953 وه له پاریس ده‌ژى، ره‌گه‌زنامه‌ى ئه‌مریكیشى هه‌بووه.
ژماره‌ى كاره هونه‌رییه‌كانى 50 فیلم بووه، به‌ناوبانگترین فیلمى له ساڵى 1939 بوو به ناوى “رۆیشتن له‌گه‌ڵ با” له كاروانى هونه‌رییشى دووجار خه‌ڵاتى ئۆسكارى وه‌رگرتووه.
رۆیته‌رز ئۆلیڤیا دى هاڤیلاند به دوایین ئه‌كته‌رى سه‌ده‌ى زێڕ‌ینى هۆلیۆد ناو ده‌بات.