پەرلەمانتارێک: ناکرێ سەرۆکی پەرلەمان دانیشتنەکان پەکبخات

0

شلێر سەعید  

پەرلەمانتارێک رایدەگەیەنێت، ناكرێت سەرۆكی پەرلەمان لە ئەركی پەرلەمانی خۆی دەرچێت و دانیشتنی پەرلەمان پەكبخات.

لە لێدوانێكی تایبەتدا، ڕێبوار عەبدولرحمان، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، لە فراكسیۆنی پارتی، لەبارەی تێكەڵكردنی كێشەی حزبەكان بەكاری پەرلەمان بە نوچە ی ڕاگەیاند: پەرلەمانی كوردستان هاوشێوەی هەمو پەرلەمانانی دنیا، جگە لەوەی پێویستە ببێت بە سەكۆیەك، و گفتوگۆكردن سەبارەت بەو پرسانەی پەیوەندی بە بەرژەوەندی گشتیەوە و ئاسایشی گشتی هەیە، ناكرێت بەهیچ شێوەك داخوازی و ڕوانگەی حزبێك یان سیاسەتی حیزبێك یان چەند حزبێك، بەرامبەر بە حیزبێك بێتە پەرلەمان و هەوڵ بدرێت پەرلەمان پەك بخەن، بەهۆی ئەوەی كۆبوونەوەیەك لەسەر ئاستی مەكتەبێكی سیاسی كە حزبێك داوی بكات نەكرێت نابێ پەرلەمانیش كۆبێتەوە وكار و باری خۆی ڕایی بكات!

گوتیشی، پەرلەمان بە یەك پاكێج لەگەڵ حكومەت و دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان هەڵبژێردرا، بەڵام دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان لەو ڕۆژەی سوێندی یاسایی دەخوات، ناكرێ‌ دەستەی سەرۆكایەتی حزبەكان بێت و دەكرێت بەشێوەك گوێرایەڵی حزبەكان بن بۆ ئەوەی پڕۆژەی حزبەكان بۆباشتركردنی ڕەوشی هەرێمی كوردستان بێت، بڵام ناكرێت سەرۆكی پەرلەمان لە ئەركی خۆی دەرچێت و دانیشتنی پەرلەمان پەكبخات؛ ئەوە بۆچوونێكی هەڵەیە لە كایەی سیاسی، چونكە پەرلەمان تەعبیر لە ئیرادەی خەڵك دەكات، بەهیچ شێوەك ناكرێ، لە هەندێ داواكاری حیزب تەسك بكرێتەوە، كە بەهیچ شێوەك گوزارشت نیە لە داخوازی خەڵكی كوردستان.

ئەو ئەندامەی پەرلەمان ئاماژەی بەوەشكرد، كە نابێت خوێندنەوە نەكرێت بۆ ئەو ڕاپۆرتانەی لیژنە تایبەتەكان ئامادەیان كردوە، لەسەر ڕەوشی سنورەكان و تەندروستی و داراییی و ناوچەكانی دەروەی ئیدارەی هەرێم، بەهەند وەرنەگیرێ و دانیشتنی بۆنەكرێت. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com