پەرلەمانتارێک: کۆبوونەوەکان بەردەوام دەبێت

0

شلێر سەعید  

 سەبارەت بە هاتنی خولی پشوی هاوینەی پەرلەمان ئەندامێكی فراكسیۆنی پارتی دەڵێت، ئەو پڕۆژە و كارانەی لەبەردەستماندایە هەندێكی تاوتوێ دەكرێت و ئەوەی بمێنێتەوە نۆرماڵە دەتوانین خولی پشوی هاوینە كورت بكەینەوە.

 بڕیارە سبەی پەرلەمانی کوردستان کۆببێتەوە و دیارنیە تا ئێستا فراكسیۆنی یەكێتی بەشداردەبێت یان نا ، و بڕیلاربوو ژمارەیەک وەزیری هەرێمیش ئامادەی کۆبوونەوەکە بن، لەوانە وەزیری پێشمەگەری هەرێم لە پشکی یەکێتی، بەڵام دیارنیە هاوشێوەی فراکسیۆنەکەیان ئامادەی کۆبوونەوەکە دەبن یان نا؟

لە لێدوانێكی تایبەتدا، سەعید هەركی، لەم بارەوە بەنوچە-ی ڕاگەیاند: كۆبونەوەكانی پەرلەمان ناوەستێت و بەردەوام دەبێت و پەرلەمان لە هەموو حزبەكان پێكهاتووە. واباشبوو ئەو فراكسیۆنەی، كە بەشدارنەبووە بەشدار بایە، چونكە دەبوو هەمومان پێكەوە ببین، گەر بشیانەوێ‌ كێشەكان چارەسەربكەن دەبێ لە ژێر چەتری پەرلەمان چارەسەر بكرێت.

گوتیشی، لەبەر رەچاوکردنی لایەنەكان نەبێت، پێم وانیە پەرلەمان پەكی بكەوێت، بە بایكۆت كردن و ئامادەنەبوون لە دانیشتنەكانی پەرلەمان.

سەعید هەركی ئاماژەی بەوەشكرد، بەپێی پێڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، جێگری سەرۆك و سكرتێرەكەی دەتوانن كۆبونەوەكانی پەرلەمان بەڕێوە ببەن و ئەندامانی پەرلەمان بەشداربن. گوتیشی ”ئەوە مانای وانیە ئیشەكی باشە ئیشە باشەكە لەوەدایە ئەو فراكسیۆنی یەكێتیش بەشداربێت بۆ ئەوەی پڕۆسەكە هاودەنگ بێت.

سەبارەت بە هاتنی خولی پشووی هاوینەی پەرلەمان ئەو ئەندامەی فراكسیۆنی پارتی گوتی، ئەو پڕۆژە و كارانەی لەبەر دەستماندایە هەندێكی سبەی تاوتوێ دەكرێت و ئەوەی بمێنێتەوە نۆرماڵە دەتوانین خولی پشووی هاوینە كورت بكەینەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com