ئه‌مبیر هیرد ئه‌كته‌رى ئه‌مریكى و هاوسه‌رى جۆنى دیپى ئه‌كته‌رى به‌ناوبانگ ئاشكراى كرد مێرده‌كه‌ى 30 ده‌به ئاوى لێداوه و بۆیه سكاڵاى له‌سه‌ر تۆمار كردووه.
ماڵپه‌ڕى سكاى نیوز هه‌واڵه‌كه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه و گوتوویه‌تى هێرد سكاڵایه‌كى له‌سه‌ر جۆنى دیپ تۆماركردووه و به‌وه تۆمه‌تبارى كردووه كه توندوتیژى له دژى به‌كارده‌هێنێ.
دادگاى له‌نده‌ن گوێى له سكاڵاى هیرد گرتووه و كه ته‌مه‌نى 34 ساڵه و هاوسه‌ره‌كه‌یشى 57 ساڵه.
ئه‌و ژنه ئه‌كته‌ره باسى له‌وه كردووه كاتێك دیپ سه‌رخۆش ده‌بێت، توندوتیژى ده‌رهه‌ق ده‌كات و جارێكیشیان 30 ده‌به ئاوى له ژنه‌كه‌ى داوه و ئاسه‌وارى لێدانیش به سیمایه‌وه ماوه.
دیپ گوتوویه‌تى ئه‌و وێنانه‌ى ژنه‌كه‌ى بڵاوى كردووه‌ته‌وه ساخته‌ن و باس له‌وه‌یش ده‌كات ژنه‌كه‌یشى توندوتیژیى له دژى ئه‌و به‌كارهێناوه.