تاریق هاشمی: مالیكی ئوردن سزا دەدات، دەبێت سعودیە پشتی ئوردن بگرێت

0

hashimiتاریق هاشمی: مالیكی ئوردن سزا دەدات، دەبێت سعودیە پشتی ئوردن بگرێت

نووچەنێت-پەیجی تاریق هاشمی

تاریق هاشمی جێگری دەستلەكاركێشاوی سەرۆك كۆماری عێراق داوا لە ووڵاتانی عەرەبی كەنداوی عەرەبی بەگشتی و سعودیە بەتایبەتی كرد پشتی شانشینی ئوردن بگرن لە بەرامبەر هەڕەشەكانی مالیكی.
ئەمڕۆ هاشمی لە پۆستێكیدا لە تۆڕی كۆمەلاِیەتی فەیسبووك دەڵێت “پێشتر ووتوومە و ئەمڕۆش جارێكی تر دەیڵێمەوە، با ووڵاتە عەرەبییەكانی كەنداوو بەتایبەت سعودیە لەگەڵ ئوردن بچنە هەمان سەنگەرەوە و شۆڕشی سوننەكان لە ئامێز بگرن”.
هاشمی داوا لەو ووڵاتانە كردووە قەرەبووی ئوردن بكەنەوە لەبری ئەو نەوتەی مالیكی بە پارەیەكی دیار كراو بۆ ئوردنی دەنارد و ئێستا هەڕەشەی بڕینی دەكات وەك هەڕەشەیەك بۆ هەڵوێستی “جوامێرانە” ی ئوردن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com