حەنان فەتلاوی خۆی بۆ سەرۆك كۆماری عێراق كاندید كرد

0

fatlawi

نووچەنێت-ئاژانسەكان

سەرچاوەیەك لە پەرلەمانی عێراقەوە ئاشكرای كردووە كه ئەمڕۆ یەكشەممە حەنان فەتلاوی سیڤی خۆی ناردووە بۆ سەرۆكایەتی پەرلەمان وەك كاندید بۆ سەرۆك كۆماری عێراق.
سەرچاوەكە زانیاری زیاتری نەداوە و تەنیا ئاماژەی بە گەیشتنی سیڤی حەنان فەتلاوی كردووە.

لە نوێترین لێدوانشیدا دوای خۆ كاندیدكردنی، فەتلاوی گوتی كە ئەو لەبەر دوو هۆكاری سەرەكی خۆی كاندید كردووە: یەكەم باشترە عێراق رووخسارێكی عەرەبی هەبێت، دووەمین ژن مافی خۆیەتی یەكێك لە پۆستە سیادییەكان وەربگرێت.
فەتلاوی گوتوشیەتی بەپێی دەستووری عێراق ئەو كەسەی دەبێتە سەرۆك كۆمار دەبێت هەڵگری تەنها رەگەزنامەی عێراقی بێت و رەگەزنامەی ووڵاتی دیكەی نەبێت.
شیاوی وتنە 16 ی ئەم مانگە سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق دەرگای خۆپاڵاوتنی بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق واڵا كرد.
پێش فەتلاوی، مەهدی حافزیش خۆی بۆ هەمان پۆست كاندید كرد بە بەهانەی پاراستنی شوناسی عەرەبی عێراق و ئاماژەی كرد كە راوێژی به چەند فراكسیۆنێكی پەرلەمانیی كردووە بۆ خۆپاڵاوتن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com