موسڵ له‌ژێر عه‌باكه‌ی خه‌لیفه‌دا
له‌وكاته‌ی ئه‌بو زه‌هرا ده‌ستی خسته ناوی ده‌ستی عه‌بد حه‌مدون خۆی پێنه‌گیراو به‌بینینی هاوڕێ‌و دوژمنه‌كه‌ی ده‌ستی به‌گریان كرد، ئه‌گه‌ر ئه‌م دوو پیاوه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر یه‌كتریان بدیبایه یه‌كێكیان ئه‌وی تریانی ده‌كوشت، به‌ڵام ئه‌مڕۆ به‌هۆی موبایه‌عه‌ی “ده‌وڵه‌تی ئیسلامی”ه‌وه ناكۆكییه‌كه‌یان كۆتایی پێهاتووه.
ئه‌بو زه‌هرا كه یه‌كێكه له‌سه‌ركرده دیاره‌كانی داعش له‌موسڵ ئه‌و رۆژه له‌پێشوازی حه‌مدونی هاوڕێی منداڵی‌و یه‌كێك له‌سه‌ركرده‌كانی “ئه‌نسار ئیسلام” وه‌ستابوو، پاش ئه‌وه‌ی حه‌مدون ته‌نها یه‌ك رۆژ دوای وتاره‌كه‌ی “خه‌لیفه” ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی له‌گه‌ڵ چه‌ند چه‌كدارێكی گروپه‌كه‌یدا به‌یعه‌تی به‌غدادییان كرد.
له‌و كاته‌وه‌ی داعش موسڵی كۆنترۆڵكردووه خه‌ڵكی به‌ئاشكرا باسی به‌یعه‌تی ئه‌میره‌كه‌ی داعش ده‌كه‌ن، كاتێكیش ئه‌و گروپه ده‌ستیكرد به‌وه‌رگرتنی هه‌رزه‌كاران هه‌ر له‌ته‌مه‌نی 15 تا 30 ساڵی، ئه‌حمه‌د حه‌بیب (19 ساڵ) روویكرده یه‌كێك له‌بنكه‌كانی ئه‌و گروپه بۆ ئه‌وه‌ی خۆبه‌خشانه كاریان له‌گه‌ڵدا بكات.
ئه‌حمه‌د پرسیاریكرد به‌یعه‌ت چییه، پێیان وت ئه‌و كه‌سه‌ی به‌یعه‌ت ده‌دات، به‌ڵێن ده‌دات به‌ئه‌میری موئمینین (ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی) كه هه‌تا مردن له‌قسه‌و فه‌رمانی ده‌رناچێت، ئه‌گه‌ر كه‌سێكیش گوێڕایه‌ڵ نه‌بوو ئه‌وا به‌هه‌ڵگه‌ڕاوه هه‌ژمار ده‌كرێت‌و سزای مردنی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێت.
له‌كۆتایی مانگی حوزه‌یرانی رابردوو كاتێك ئه‌بو محه‌مه‌د عه‌دنانی وته‌بێژی داعش پێكهێنانی “ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌ت”ی راگه‌یاند، زۆربه‌ی گروپه چه‌كداره‌كان چوونه پاڵ داعش‌و موبایه‌عه‌ی ئه‌میره‌كه‌یان كرد، یه‌كه‌م گروپیش “ئه‌نسار ئیسلام” بوون كه له‌پاش داعشه‌وه دووهه‌مین گه‌وره‌ترین گروپی چه‌كداریی بوون له‌نه‌ینه‌وا.
ئه‌نسار‌و داعش له‌پێش‌و له‌دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌عێراق كۆتایی 2011 به‌رده‌وام له‌رووبه‌رووبوونه‌وه‌دا بوون‌و چه‌ندین سه‌ركرده‌ی یه‌كتریان كوشتووه.
له‌دوای ئه‌نساره‌وه چه‌ندین گروپی تر له‌وانه‌ی پاش كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا چه‌كیان دانابوو موبایه‌عه‌ی ئه‌میریان كرد، ئه‌مه‌ش حاڵه‌تێكی چاوه‌ڕوانكراوه، چونكه داعش هیچ ئاڵایه‌كی له‌ده‌ره‌وه ئاڵاكه‌ی خۆی پێ قبوڵ نییه.
هه‌ندێ له‌سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كانی ناوچه‌كه كێبڕكێیان بوو بۆ ئه‌وه‌ی زوو به‌یعه‌ت به‌به‌غدادی بده‌ن، یه‌كێك له‌و دیمه‌نانه‌ی زوو زوو دووباره ده‌بێته‌وه ئه‌وه‌یه پیاوانی سه‌ر به‌عه‌شیره‌ته‌كان به‌كۆمه‌ڵ به‌ره‌و رووی باره‌گاكانی داعش ده‌ڕۆن لافیته‌یان به‌رزكردووه‌ته‌وه‌و دروشمی گوێڕایه‌ڵی بۆ داعش ده‌ڵێنه‌وه.
له‌وتاره به‌ناوبانگه‌كه‌ی به‌غدادی له‌موسڵ، كاتێك “خه‌لیفه” ئاوڕی دایه‌وه كۆمه‌ڵێكی زۆر سه‌ره‌یان گرتبوو بۆ ئه‌وه‌ی ته‌وقه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن، حاجی غازی زه‌نون كه به‌رده‌وام له‌مزگه‌وتی نوری گه‌وره‌ی نوێژ ده‌كات، به‌چاوی خۆی بینوێتی چۆن خه‌ڵكه‌كه به‌یعه‌تیان داوه به‌به‌غدادی.
حاجی غازی ده‌ڵێت “هه‌تا ئێستا به‌یعه‌ت دان به‌زۆره‌ملێ نییه‌و هه‌ر كه‌س به‌دڵی خۆیه‌تی” به‌ڵام له‌قۆناغی داهاتوودا دروشمه‌كه ده‌گۆڕێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ركه‌س به‌یعه‌تی خه‌لیفه نه‌كات ئه‌وه دژیه‌تی، به‌تایبه‌تی كه رێكخراوه‌كه تۆپه‌كه‌ی فڕێداوه‌ته گۆڕه‌پانی خه‌ڵكییه‌وه‌و پێیان راده‌گه‌یه‌نێت مادام خه‌لیفه هه‌یه، ئه‌وا به‌یعه‌تدان به‌زۆره.
ده‌ركه‌وتی به‌غدادی‌و وتاره‌كه‌ی له‌دیارترین مزگه‌وتی موسڵ رووداوێكی گرنگ بوو بۆ چه‌كدارانی داعش، ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه موسڵ ده‌بێته پایته‌ختی “ده‌وڵه‌تی ئیسلامی”و له‌وێوه “فتوحات” بۆ هه‌موو جیهان ده‌ست پێده‌كات.
داعش زۆر چاوه‌ڕێی نه‌كردو هه‌رزوو ده‌ستیكرد به‌دامه‌زراندنی ده‌زگا ئه‌منی‌و ئیدارییه ئیسلامییه‌كان، به‌تایبه‌تی پاش ئه‌وه‌ی گرنگترین پایه‌كانی “خه‌لافه‌تی ئیسلامی” بۆ ده‌سته‌به‌ربوو، ئه‌ویش بوونی “خه‌لیفه”یه‌ك كه خه‌ڵكی ده‌یناسن‌و به‌یعه‌تی ده‌ده‌نێ.
دیارترین نموونه‌ی پێكهێنانی ئه‌و دامه‌زراوانه سوڕانه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلی پۆلیسه له‌شه‌قامه‌كانی موسڵ كه له‌سه‌ریان نوسراوه “پۆلیسی ئیسلامی” دوای ئه‌وه‌ش دادگای ئیسلامی دامه‌زرێندرا به‌ناوی “دیوانی دادوه‌ری”.
یه‌كێك له‌وانه‌ی هه‌ر زوو رێی كه‌وته ئه‌و دادگایه یونس حه‌میدی خاوه‌نی یه‌كێك له‌مۆلیده ئه‌هلییه‌كانی موسڵه كه له‌سه‌ر سكاڵای خه‌ڵكی ناوچه‌كه “پۆلیسی ئیسلامی” ده‌ستگیریان كردوو رووبه‌رووی دادگایان كرده‌وه.
پاش پێنج كاتژمێر ئینجا یونس گه‌ڕایه‌وه ماڵه‌وه، هه‌موو ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی به‌گه‌رموگوڕی پێشوازیان لێ‌كرد، به‌ڵام دایكی په‌لاماری كراسه‌كه‌ی به‌ریدا بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابێت كه شوێنه‌واری لێدان به‌پشتیه‌وه نییه، چونكه له‌و كاته‌وه‌ی داعش هاتووته ناو شاره‌كه له‌ناو خه‌ڵكی موسڵدا باوه كه ئه‌و گروپه سزای جه‌ڵد به‌سه‌ر “تاوانباران”دا ده‌سه‌پێنن، هه‌رچه‌نده ئه‌م زانیاریانه به‌فه‌رمی پشتڕاست نه‌كراونه‌ته‌وه، به‌ڵام خه‌ڵكی چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ن به‌مزووانه جه‌ڵدلێدان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ببینن.
“ده‌وڵه‌تی ئیسلامی” چالاكییه ئابوورییه‌كانی له‌بیر نه‌كردووه، به‌تایبه‌تی كه موسڵ هه‌تا ئێستاش گرنگترین سه‌رچاوه‌ی داهاته بۆیان، چه‌كدارانی ئه‌و گروپه كه ئێستا ده‌روازه‌كانی شاره‌كه‌یان به‌ده‌سته‌وه‌یه گومرگ له‌ئۆتۆمبێله بارهه‌ڵگره‌كان ده‌سه‌نن كه ده‌چنه ناو شاره‌كه یان لێوه‌ی ده‌چنه ده‌ره‌وه، عه‌لی حه‌مدان یه‌كێك بوو له‌وانه‌ی ئه‌و گومرگه گرتیه‌وه‌و بۆ ئه‌وه‌ی بارێك ته‌ماته له‌موسڵه‌وه بگوێزێته‌وه بۆ هه‌ولێر ناچار بوو 200 دۆلار بدات.
حه‌مدانی له‌مڕووه به”نیقاش”ی راگه‌یاند “گومرگی ئیسلامی” له‌سه‌ر هه‌موو كه‌لوپه‌لێكی ناوخۆیی‌و ده‌ره‌كی ده‌سه‌پێندرێت، ته‌نانه‌ت ئه‌و بوتڵه غازانه‌ش كه له‌هه‌رێمه‌وه دێت‌و “بۆ هه‌ر بوتڵێك غاز بڕی 10 دۆلار ده‌سه‌نرێت، ئه‌مه‌ش نرخه‌كه‌ی ده‌كاته دوو ئه‌وه‌نده”.
ئه‌و گروپه به‌وه‌وه نه‌وه‌ستاوه، به‌ڵكو چالاكی بازرگانیشیان هه‌یه، هه‌ندێ زانیاری باس له‌وه ده‌كه‌ن كه داعش به‌نزین له‌ئێران‌و توركیاوه ده‌به‌ن‌و له‌بازاڕی ره‌ش ده‌یفرۆشنه‌وه، به‌جۆرێك نرخی لیترێك به‌نزین گه‌یشتووه‌ته دوو هه‌زار دینار كه سێ ئه‌وه‌نده‌ی نرخی كڕینێتی.
زانیارییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه داعش ده‌ستی كردووه به‌گوێزانه‌وه‌ی ئه‌و پارانه‌ی له‌بانكه‌كاندا بوون، به‌تایبه‌تی هه‌ردوو بانكی (رافیده‌ین‌و حه‌دبا 101) له‌ناوه‌ڕاستی موسڵ، شایه‌تحاڵێك ئاماژه به‌وه ده‌كات كه به‌چاوی خۆی بینیوێتی چه‌ند چه‌كدارێكی ده‌مامكدار به‌ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر پاره‌كه‌یان گوێزاوه‌ته‌وه بۆ شوێنێكی نه‌زانراو.
پێده‌چێت به‌شێكی ئه‌م پاره‌یه بۆ چه‌كدارانی داعش خه‌رج بكرێته‌وه، چونكه هه‌ر چه‌كدارێك مانگانه 80 هه‌زار دیناری ده‌ده‌نێ‌و ئه‌وه‌ی ژن‌و منداڵیشی هه‌بێت بۆ هه‌ر منداڵێك 30 هه‌زار دیناری ده‌ده‌نێ.
به‌م دواییه‌ش ده‌سته‌یه‌ك دروستبوون به‌ناوی “ده‌زگای لێپرسینه‌وه” یان “ئاسایشی ئیسلامی”، ئه‌ندامانی ئه‌م ده‌سته‌یه چوونه‌ته قاوه‌خانه‌كان‌و نێرگه‌له‌یان قه‌ده‌غه كردووه‌و كۆگاكانی هه‌ڵگرتنی جگه‌ره‌یان سوتاندووه‌و به‌فه‌رمی رایانگه‌یاندووه فرۆشتنی جلی ته‌سكی پیاوانه‌و ژنانه قه‌ده‌غه‌یه‌و هیچ دوكانێك بۆی نییه جلی ژنانه له‌ده‌ره‌وه هه‌ڵبواسێت.
ئه‌م گروپه له‌ناو بازاڕه‌كاندا ده‌سوڕێنه‌وه‌و چاودێری خه‌ڵك ده‌كه‌ن، به‌ر له‌دوو رۆژیش رێگه‌یان به‌پیاوێك گرتووه كه تازه بوكه‌كه‌ی له‌گه‌ڵدا بووه، به‌پیاوه‌كه‌یان وتووه ده‌بێت ژنه‌كه‌ی پۆشته بێت، چونكه ماكیاژی كردووه‌و جل‌و به‌رگی كه‌مێك ته‌شكی له‌به‌ردا بووه.
به‌م قسانه له‌توڕه‌یی‌و له‌شه‌رمدا روخساری پیاوه‌كه سوور هه‌ڵده‌گه‌ڕێت‌و قۆڵ ده‌كات به‌قۆڵی ژنه‌كه‌یداو ئه‌و ناوه جێده‌هێڵن، كه دووریش ده‌كه‌وێته‌وه ده‌ڵێت “موسڵ جێده‌هێڵین‌و تا ئه‌مانه فه‌رمان به‌ده‌ست بن ناگه‌ڕێینه‌وه”.
سه‌رچاوه: نیقاش