شلێر سەعید
به‌هۆی دابه‌زینی نرخی تمەن له هه‌رێمی كوردستان خواست له‌سه‌ر كڕینی ئه‌و دراوه زیادی كردووه و سەرۆكی ئینستیوتی ئابووری بەژمارە لەو باره‌وه هۆشداری ده‌داته هاوڵاتیان و دەڵێت، له ئه‌گه‌ری زه‌ره‌ری زۆر ئاگاداریان ده‌كاته‌وه.
دراوی ئێران (تمەن) له‌سه‌رتای ئه‌مساڵه‌وه به رێژه‌ی 60% به‌هاكه‌ی له‌ده‌ستداوه. به‌هۆی ئه‌و دابه‌زینه به‌رچاوه‌ی نرخی تمه‌نه‌وه ماوه‌یه‌كه له هه‌رێمی كوردستان خواست له‌سه‌ر كڕینی ئه‌و دراوه زیادی كردووه و رۆژانه چه‌ندین ملیار تمه‌ن دێته ناو هه‌رێم. لە ئێستادا ئەو هاوڵاتیانەی تمەن دەكڕن بە مەبەستی قازانج، لە ماڵەوە دایدەنێن.
لە لێدوانێكی تایبەتدا بیلال سه‌عید، سەرۆكی ئینستیوتی ئابووری بە ژمارە، سەبارەت بەكڕینی تمەنی ئێرانی بەنوچەی ڕاگەیاند: بازارەكانی كوردستان و عێراق ئاسانترین شوێنن بۆ ساغكردنەوەی تمەنی ئێرانی و بردنە دەرەوەی دۆلار، چونكە لەهێچ وڵاتێك بە ئاسانی پرۆسەی گۆرێنەوەی دراو ناكرێت وەك ئەوەی لەعێراق هەیە.
گوتیشی، بەهۆی ئەوەی ئایندەی بەهای تمەن دیارنییە، پیویستە هاوڵاتیانی كوردستان بە وریایەوە مامەڵەبكەن، چونكە تووشی زیان دەبن.
سەرۆکی ئینستیوتی ئابووری بە ژمارە ڕوونیشی كردەوە، كە لە پرۆسەی گۆڕێنەوەی تمەن ئەوانەی لەبازاری دراو كاردەكەن بەهۆی ئەوەی كڕین و فرۆشتن بەردەوام ئەنجام دەدەن زەرو و زیانیان یەكسان دەبێـتەوە، بەڵام هاوڵاتی ئاسایی پیویستە وریا بێت.
بیلال سەعید دەشڵێت، لەچەند رۆژی رابردوو دۆلارێكی زۆری ماڵەكانی كوردستان هاتوەتە بازار، كە ئەمە كاریگەرییەكی سلبی لە قۆناغی داهاتوو دەبێت، چونكە لەیەك كات مەترسی ئابووری و كۆمەڵایەتی دەبێت، و ئەگەر رۆشتنە دەرەوەی دۆلار بەتایبەت بۆ ئێران بەم شێوەیە بەردەوام بێت، مەترسی لەسەر كوردستان و عێراق دروست دەبێت.