گرنگی رێکكەوتنی پێشمەرگە و سوپای عێراق چییە؟

0

شلێر سەعید نوچە 

عوسمان سوارە:   ئەو شاندەی ئەمڕۆ هاتون لیژنەكن بۆ زەمینە سازی هاتون پێمان وایە بگەنە زەمینە سازی بۆ ڕێكەوتن ، و بە پێی زانیاری ئێمە لەهەفتەی داهاتو بەم نزیكانە لە سەر ئاستی باڵا وەفد دێت لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە كۆدەبنەوە.

 ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٠-٧-٢٠٢٠، شاندێکی وەزارەتی بەرگری عیراق بەسەردانێک گەیشتە هەولێر ، گفتگۆکانی وەزارەتی پێشمەرگە و سوپای عێراق، درێژەپێدەری گفتگۆکانی پێشوون، کە لەبارەی ئۆپەراسیۆنی ھاوبەش و گەڕانەوەی پێشمەرگە و خاڵێ پشکنینی ھاوبەش چەند پرسێکی دیکە گفتوگو دەکەن،  ئەمساڵ ئەوە  سێیەم  کۆبوونەوەیە لە نێو ئەو دوو وەزارەتە، و ئەمڕۆ لە هەولێر کۆبوونەوەی چوارەم دەکەن.  

لە 16ی ئۆکتۆبەری 2017ەوە هاوئاهەنگی لەنێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق کەمبووەتەوە، جموجووڵی چەکدارانی داعش زیاتر لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان و هەندێک ناوچەی سوننەنشینی عێراقدان؛ هێرشەکانیان لە ناوچە كوردستانیەكان زیادی كردوە، لیژنەی پێشمەرگە دەڵیت  زیاتر لە 200 كەس لەم ناوچانە شەهید بون و 300 كەس برینداربون.

لە لێدانێكی تایبەتدا، سەبارەت بە گرنگی رێكکەوتنی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و بەرگری عێراق، عوسمان كەریم سوارە، جێگری سەرۆك لیژنەی كاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان، بە نوچەی ڕاگەیاند: پڕۆژەیەك هەیە بۆ رێکكەوتن لە نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری عێراق، پڕۆژەكە پڕۆژە و لێك تێگەیشتنێكی باشە.

گوتیشی ئەو پڕۆژە لە بەرژەوەندی ئێمەیە و لەبەرژەوەندی عێراقیشە، چونكە لە ئەنجامی ئەو بارگرژیانەی هەبو ببۆوە بۆشایەكی ئەمنی لەو ناوچانە و تا ئێستاش ئەو بۆشایەنە هەیە و داعش جموجۆڵی هەیە.ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو پڕۆژە هاوبەشە خاڵی گرنگی تێدایە و گرنگترینیان دەڵێت، دەبێت وابكەن ئەو ناوچانە هێزەكانی داعشی تێدا نەمێنێ و هێزی پێشمەرگە بە هاوبەشی لەگەڵ سوپای عێراقی ناوچە كێشە لەسەرەكان بپارێزن.

جێگری سەرۆك لیژنەی كاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان گوتیشی، پێمانوایە هەموو رێکكەوتنێك لە بەرژەوەندی هەرێم و عێراقە و لە بەرژەوەندی ئەو ناوچانەشە. دەشڵێت لەماوەی كەمتر لە ساڵێك زیاتر لە 200 كەس شەهید بوون و زیاتر لە 300 كەس برینداربونە و چەندین لەوانە دەست و لاقیان پەڕیوە. بەهۆی کردەوەکانی داعشەوە.

 عوسمان سوارە ئاشكراشی كرد، كە ئەو شاندەی ئەمڕۆ هاتون لیژنەیەكن بۆ زەمینە سازی هاتوون. پێمان وایە بگەنە زەمینە سازی بۆ ڕێكکەوتن و بە پێی زانیاری ئێمە لەهەفتەی داهاتو بەم نزیكانە لە سەر ئاستی باڵا وەفد دێت لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە كۆدەبنەوە، بەو هیوایەین ڕێكبكەون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com