شلێر سەعید
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رادەگەیەنێت، نازانرێت سەردانەكانی كازمی بۆ سنورەكانی هەرێم بەهەمان شێوەی سەردانەكانی بۆ دەروازە سنورەكانی عێراق دەبێت یان نا.
مستهفا كازمی ههڵمهتێكی بۆ كۆنترۆڵكردنی ئهو دهروازه سنوورییانه دهستپێكردوە تا ئێستا ئەو شوێنانەی بەسەری كردونەتەوەبریتین لە: دیالە دوو خاڵی سنوری كۆنتڕۆڵكردوە، و لەبەسرا سێ خاڵی سنوری كۆنتڕۆڵكردوە و چۆتە واست و لە بەرنامەیدا هەیە بچێتە هەموو خاڵە سنوریەكان، بەڵام دیار نییە چ پلانێی بۆ خاڵە سنووریەکانی هەرێم هەیە.
لە لێدوانێكی تایبەتدا سەبارەت بە كۆنتڕۆڵكردنی دەروازە سنوریەكانی هەرێم لەلایەن كازمیەوە،جەمال كۆچەر سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە نوچەی ڕاگەیاند: كازمی دەستی پێكردوە بە سەردانی كردنی دەروازە سنوریەكان، لە دیالە و بەسرا و واست و دیارە لەبەرنامەی هەیە بچێتە هەموو خاڵە سنوریەكان، گەر واشبێت فشار لەسەری ئەو دروست دەبێت، كە دەروازەكانی هەرێمیش كۆنتڕۆڵبكات.
جەمال كۆچەر گوتیشی، ئێستا لە تۆرە كۆكۆمەڵایەیەتیەكان و چەند لایەنی پەیوەندیداری سیاسی و لیژنەكانی پەرلەمان بە مستەفا كازمی دەڵێن، بۆ ناچی دەروازەكانی هەرێمیش كۆنتڕۆڵ بكەی. كازمی خۆشی باسی ئەوەی كردووە دەروازەكانی هەرێمیش داهاتەكەی كە بێتە خەزێنەی دەوڵەت لە دەروەی سیستەم نابێت، بەڵام جارێ دیار نییە مەبەستی چیە و نازانرێت سەردانەكانی بۆ سنورەكانی هەرێم بەهەمان شێوەی سەردانەكانی بۆ دەروازە سنورەكانی عێراق دەبێت یان نا.
جەمال كۆچەر ڕونیشی كردەوە، كە لە رووی دەستوریەوە، دەستور ئەو بابەتەی یەك لانەكردۆتەوە، كە سەیری دەستوردەكەی دەبینی لە مادەی 110 لە باسی ئیختساسی حسری دەكات لە خاڵی سێهەم باسی ئەو بابەتە دەكات، كە دەڵێت باج و گومرگ، كاری حكومەتی ناوەندییە؛ كە دێتە سەرمادەی 140 باسی ئیختساساتی هاوبەشدەكات لە نێوان هەرێمەكان و حكومەتی فیدرال، كە دەگاتە باسی سنورەكان دەڵێت، ئیدارەدان و بەڕێوەبردنی پێكەوە دەبێت و بە یاسایەك ڕێكدەخرێت، بەڵام تا ئێستا نازانین ئەو ڕێكخستنە چۆنە.
ئەو ئەندامە كوردەی پەرلەمانی عێراق دەشڵێت، باشترێن ڕێگا چارەسەر هەرێم بگاتە ڕێكکەوتن لەگەڵ بەغدا، چونكە كێشەی هەنوكەیمان هەیە و كێشەی درێژخایەنمان هەیە، ئێستا كێشەی ناكۆكی هەیە و یاساش نیە، هەرێم پێویستی بە ڕێكەوتن هەیە لەگەڵ بەغدا، نەك هەرلەسەربابەتی دەروازەكان، بەڵكو ئێستا هێزێكی وەك توركیا هاتووە هەرێم ئەو توانا و هێزەی نیە بەرەو ڕووی ببێتەوە، بۆیە پێویستی بە دەوڵەتی عێراقە، و لەلایەكی دیكەوە كێشەی ئابوری هەیە، بۆیە دەبێت بگەنە ڕێكکەوتن و هاوكات دەبێت یاسای دەروزاە سنوریەكان پێشكەش بكەن بە شێوازێك لە بەرژەوەندی هەرێمیش بێت، بەم شێوە دەبێتە چارەسەرێكی درێژ خایەن.