نەوزاد عەلی-سلێمانی
لەسەر پێشنازی لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی، ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی هەڵپەساردنی کارەکانی سەرۆکی پەرلەمان و فراکسیۆنی یەکێتی هەڵپەساردووە، سەرچاوەیەکش لە فراکسیۆنی یەکێتی ڕایدەگەیەنێت “تائێستا فراکسیۆنەکەیان و سەرۆکی پەرلەمان لەکارەکانی خۆیان بەردەوامن”.
دوێنێ یهكشهممه 19ی تهمموزی 2020، ئهنجومهنی سهركردایهتی یهكێتی نیشتمانی كوردستان له قهڵاچوالان، به سهرپهرشتی لاهور شێخ جهنگی، هاوسهرۆكی یهكێتی كۆبووهوه، بەپێی زنیارییەکان-یش بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی ئەو حزبە، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم، دەرباز و شاڵا و کۆسرەت رەسوول و رەفعەت عەبدوڵڵا، ئامادەی کۆبوونەوەکە نەبوون.
هەر بەپێی زنیارییەکان لەسەر پێشنیازی لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی، هەڵپەساردنی کارەکانی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و فراکسیۆنی یەکێتی خراوەتە دەنگدان، لەکۆی 80 ئەندامی سەرکردایەتی، کە ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون، 65 ئەندامی سەرکردایەتی لەگەڵی بوون و پەسندکراوە.
سەرچاوەیەک لە فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان، کە نەیویست ناوەکەی ئاشکرا بکرێت، بە نوچەی، ڕایگەیاند “تاکو ئێستا فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، لە کارەکانی خۆی بەردەوامە و لە پەرلەمانی کوردستان دەوام دەکات، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانیش ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٧-٢٠٢٠ لە دیوانی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان، پێشوازی لە فراکسیۆنی یەکێتی لەپەرلەمانی عێراق کردووە”.
سەرچاوەکەی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان، جەختیشیکردەوە و گوتی”سبەینێ و دووسبەیش سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دەوامی فەرمی خۆی لە پەرلەمانی کوردستان دەکات”.