داعش هەڕەشە لە فرۆشیارانی جل و بەرگی ئافرەتان دەكات

0

3abaداعش هەڕەشە لە فرۆشیارانی جل و بەرگی ئافرەتان دەكات

نووچەنێت-موسڵ

بەپێی راگەیەنراوێكی رۆژی شەممە 19ی تەمموزی داعش، نابێ‌ چیتر ئەو جۆرە جل و بەرگ و عەبایانەی ئافرەتان لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی داعش بفرۆشرێن.
لە راگەیەنراوەكەدا داعش دەڵێن هەستمان كردووە هەندێك لە جل و بەرگی ئافرەتان شەرعی نین و دەفرۆشرێن (تەسك، تەنك یان نەخشدار). هۆشدارییان داوەتە دووكانەكانی فرۆشتنی عەبا و جل و بەرگی ئافرەتان كە ئەو جۆرە جل و بەرگانە لە ناوچەكانی دەرەوەی دەسەڵاتی داعش لەماوەی پێنج رۆژدا ساغ بكەنەوە، دەنا دەستیان بەسەردا دەگیرێت.
داعش داوایان لەو كەسانە كردووە كە ئارەزوویان هەیە كارگەی دوورینی جل و بەرگی ئافرەتان دابنێن، سەردانی نووسینگەی (حسبە) بكەن تا رێنماییان پێبدرێت سەبارەت بە جل و بەرگی شەرعی و رێگەپێدراو.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com