ئه‌مڕۆ به بۆنه‌ى 62 ساڵ هه‌ڵگیرسانى شۆڕشى 14ى ته‌مووز، عێراق پشووى سه‌رانسه‌رى راگه‌یاندووه، سه‌ركرده‌یه‌كى سوننه‌یش هێرش ده‌كاته سه‌ر شۆڕشه‌كه و به كۆده‌تایه‌كى خوێناوه‌ى وه‌سفى ده‌كات.
جه‌مال كه‌ربوولى سه‌رۆكى پارتى حه‌لى عێراقى له تویتێكدا، هێرش ده‌كاته سه‌ر شۆڕشى 14ى ته‌مووز و ده‌ڵێ، “له كوشتنى خێزانى شاى عێراقه‌وه ئه‌م وڵاته له خوێن رووچووه و تا ئه‌مڕۆ هێور نه‌بووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ى له 14ى ته‌مووزى ساڵى 1985 رووى دا، هه‌رگیز شۆڕش نه‌بوو به‌ڵكو پیلانگێڕى و كۆده‌تاى سه‌ربازى بوو، حزبێك تێیدا به‌شداربوو كه دواتر دیكتاتۆرییه‌تى دامه‌رزاند و شكستى بۆ عێراق هه‌بوو.
ماڵپه‌ڕى به‌غداد پۆست په‌یامه‌كه‌ى جه‌مال كه‌ربوولى بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه به هه‌ڵمه‌تێك كۆتایى پێهاتووه به ناوى: 14ى ته‌مووز كۆده‌تایه‌كى خوێناوى بوو.
له 14 ته‌مووز ى ساڵى 1958 به سه‌رۆكایه‌تى عه‌بدولكه‌ریم قاسم رژێمى پاشایه‌تى له عێراق رووخا و كۆمارى عێراق دامه‌رزا، هه‌ندێك له‌لایه‌نه‌كان و سه‌رچاوه مێژووییه‌كان 14ى ته‌مووز به شۆڕش نازانن و عه‌بدولكه‌ریم قاسم به تێكده‌ر ده‌زانن و به دامه‌زرێنه‌رى تایفه‌گه‌رى عێراقى له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.