هەڵوێستی دەوڵەتی یاسا، موتەحیدون و رەوتی سەدر لەبارەی گەڕانەوەی مام جەلال

0

mam

هەڵوێستی دەوڵەتی یاسا، موتەحیدون و رەوتی سەدر لەبارەی گەڕانەوەی مام جەلال

نوچەنێت. رووداو

دەوڵەتی یاسا: عێراق پێویستی بە عەقڵێکی ئارام و دانای وەکو تاڵەبانی هەیە

عالیە نسەیف جاسم، پەرلەمانتارى هاوپەیمانى دەوڵەتى یاسا، کە نوورى مالیکى سەرۆکایەتى دەکات، لەبارەى گەڕانەوەى سەرۆک کۆمارى عێراق بە تۆرى میدیایی رووداوى راگەیاند: “هەموو گەلانى عێراق دڵخۆشن بە گەڕانەوەى جەلال تاڵەبانى، سەرۆک کۆمارى عێراق، هەروەها ئێمە قەت رۆڵى گرنگى تاڵەبانى لەبارەى یەکگرتوویی گەلانى عێراق و یەکخستنى پەیوەندى نێوان لایەنە سیاسییەکان لەبیرناکەین”.

عالیە نسەیەف گوتیشی: “خوازیارین تاڵەبانى بتوانێ لە پرۆسەى سیاسی بەشدارى بکاتەوە، چونکە ئەمڕۆ پڕۆسەى سیاسی عێراق پێویستى بە عەقڵێکى ئارام و داناى وەکو تاڵەبانى هەیە، کە بتوانێت رۆڵێکى گرنگ بگێڕێت لە یەکخستنەوەى لایەنە سیاسیە ناکۆکەکانى عێراق”.

رەوتی سەدر: گەڕانەوەیەکی پیرۆزە

ئەمیر کینانى، سەرکردە لە رەوتى سەدر لە بارەى گەڕانەوەى جەلال تاڵەبانى، سەرۆک کۆمارى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند: ” بێگومان گەڕانەوەیەکى پیرۆزە، سەرۆک تاڵەبانى رۆڵێکى گرنگ و سەرەکى گێڕاوە لە ئاسایشی وڵات و سەلامەتى و پاراستنى یەکێتى خاکى عێراق، بۆیە ئێمە زۆر بەگەرمى پێشوازى لە گەڕانەوەى جەلال تاڵەبانى، سەرۆک کۆمارى عێراق دەکەین و هیواى لەشساغى بۆ دەخوازین”.

موتەحیدون خوازیارە سەرۆکی داهاتوو “وەک تاڵەبانی” یەکێتی خاکی عێراق بپارێزێ

وەحدە جومەیلى، پەرلەمانتارى هاوپەیمانى موتەحیدون، کە ئوسامە نوجەیفى سەرۆكى پێشووى پەرلەمانى عێراق سەرۆکایەتى دەکات، بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند: ” خۆشحاڵین بە گەڕانەوەى جەلال تاڵەبانى، سەرۆک کۆمارى عێراق و هەروەها موژدەیەکى خۆشە بۆ هەموو عێراقییەکان، بەو پێیەى سەرۆکى هەموو عێراقییەکانە، هاوکات گەڕانەوەى لەو کاتەدا زۆر گرنگ بوو بۆ ئەوەى رەزامەندى نیشانبدات لەسەر کاندیدى یەکێتىی نیشتیمانیى کوردستان بۆ پۆستى سەرۆک کۆمارى داهاتووى عێراق”.

وەحدە جومەیلى گوتیشی: “خوازیارین سەرۆک کۆمارى داهاتووى عێراق وەک مام جەلال، پارێزگارى لە سەروەرى و یەکێتى خاکى عێراق بکات و دژى دابەشکردنى عێراق بێت”.

تاڵەبانی سەرۆک کۆماری عێراق، لە شەوی 17/12/2012 لەشاری بەغدا تووشی جەڵتەی مێشك بوو، دوای سێ رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەی مەدینە توبی بەغدا ئەنجامدانی چەند پشكنینێك بۆی ، سەرلەبەیانی رۆژی 20-12-2012، بەمەبەستی چارەسەر بەرەو ئەڵمانیا بەڕێكرا‌و لەو رۆژەوە لە بەرلینەو ئەمرۆ دەگەڕێتەوە کوردستان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com