کۆرۆنا لە رێگەی گوێ دەگوازرێتەوە؟

0

نوچەنێت

هەر چەند تا ئێستا هیچ بەڵگەیەک لەبەر دەستدا نییە کە بیسەلمێنێ ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە رێگای گوێ  بۆ ناو لەشی مرۆڤ دەگوازرێتەوە، بەڵام لە ڕووی تیۆرییەوە گریمانەی گواستنەوەی دەکرێ بە تایبەت بۆ ئەو کەسانەی کە نەخۆشی گوێیان هەیە.

دەگوترێ کە رێگای سەرەکی گواستنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، دەم و قوڕگە، بەڵام تا ئێستا هیچ کەسێک تۆمار نەکراوە کە بە هۆی گوێیەوە کەسێک حاڵەتی تووشبوونی بەم پەتایە هەبێت.

سەرباری ئەمانەش، شارەزایان و پسپۆڕانی گوێ و قوڕگ و لوت پێیانوایە، ئەگەر چی ئەگەر دەست لە گوێ بدرێ، ڤایرۆسەکە ناگوازرێتەوە، بەڵام دەبی لایەنی خۆپارێزی لە بەرچاو بگیردێ و ناوبگوێ خاوین ڕابگیرێ.

ئەم هۆشدارییە بۆ ئەو کەسانەیە، کە پەردەی گوێیان دڕاوە یان نەخۆشی تایبەت بە گوێیان هەیە، بە تایبەت کە لە ڕووی تیۆریەوە مرۆڤ بۆی هەیە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە رێگای گوێوە بگوازرێتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com