شلێر سەعید
بڕیاردەری لیژنهی ناوچه كوردستانییهكانی دهرهوهی ئیدارهی ههرێم رایدەگەیەنێت، داوامان كردوە كە دانیشتنی پەرلەمان بكرێت بەزووترین كات، بۆباسكردنی ئەو كێشانەی ڕوبەڕوی ناوچە كوردستانیەكان دەبێتەوە.
شەوى رابردوو لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە ژمارەیەك گولەهاوەن ئاراستەی گوندی (مەرجانە)ی نزیك بە شارەدێی سەعدیە كرا، بەڵام زیانی گیانی لێ نەكەوتووەتەوە.”
بە پێی ئەو زانیاریانەی دەست نوچە كەوتووە، گولەهاونەكان لەناو زەویی جووتیاران كەوتوونەتەوە.
لە لێدوانێكی تایبەتدا، مەلا ناسر ئەحمەد، لە فراكسیۆنی یەكێتی و بڕیاردەری لیژنهی ناوچه كوردستانییهكانی دهرهوهی ئیدارهی ههرێم، بەنوچەی ڕاگەیاند: ئێمە وەك لیژنە كوردستانیەكان، داوامان كردووە، كە دانیشتنی پەرلەمان بكرێت، بە زووترین كات بۆباسكردنی ئەو كێشانەی ڕوبەڕووی ناوچە كوردستانیەكان دەبێتەوە، بەڵام تا ئێستا سەرۆكایەتی پەرلەمان وڵامی نەداوەتینەوە كەی دانیشتن دەكرێت.
گوتیشی، ئەو بابەتانەی دەمانەوەی قسەی لەسەربكەین چەند تەوەرێك لەخۆ دەگرێت، كە دووانی سەرەكیان هێرشەكانی داعش بۆ ئەوناوچانە و سوتاندنی بەروبوومی كشتوكاڵی جووتیاران لە ناوچەكە و هەڕەشەلێكردنیان و شەهیدكرنیان.
مەلا ناسر ئاماژەی بەوەشكرد، کە بۆ ئەم مەبەستە داوامان كردووە، كۆبوونەوەكە بە ئامادەبوونی سەرجەم پەرلەمانتاران و ئەو كەسانەی بێت، كە پەیوەندیدارن بە ناوچەكوردستانیەكان و مادەی 140.