توركیا: په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ویلایه‌تی موسڵ دروست ده‌كه‌ینه‌وه
نوچە.نیت.knn
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایده‌گه‌یه‌نێت: تا پێویست بكات، له‌گه‌ڵ عێراق له په‌یوه‌ندیدا ده‌بن، ئه‌گه‌ریش نه‌كرا په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ویلایه‌تی كۆنی موسڵ به كه‌ركوك و هه‌ولێرو موسڵیشه‌وه، له په‌یوه‌ندیی نزیكدا ده‌بن. ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند: عێراق ناوچه‌یه‌كه به دیوارێك له خراپه‌كاری ده‌وره دراوه‌و ناوبه‌ناو به هه‌وڵی ئاشتیخوازانه چاك ده‌كرێته‌وه، بۆیه بۆ توركیا تا پێویست بكات، له‌گه‌ڵ عێراقدا له په‌یوه‌ندیدا ده‌بێت، ئه‌گه‌ریش نه‌كرا ئه‌وا له‌گه‌ڵ ویلایه‌تی كۆنی موسڵ له په‌یوه‌ندی نزیكدا ده‌بن، به‌جۆرێك كه شاره‌كانی كه‌ركوك و هه‌ولێرو موسڵ له‌خۆ بگرێت. سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراقیش، وتی: پێشتر هه‌وڵه‌كان به‌و ئاراسته‌یه بوون كه ئوسامه نوجێفی له پۆسته‌كه‌یدا بمێنێته‌وه، به‌ڵام دوای ڕاوێژكردن به توركیا، بڕیاردا نوجێفی ده‌ست له پۆسته‌كه‌ی هه‌ڵگبرێت، بۆ ئه‌وه‌ی نوری مالیكیش ده‌ست له پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هه‌ڵبگرێت.