ته‌قه‌ی خۆشی سزای به‌دواوه ده‌بێت قایمقامی سلێمانی ڕوونكردنه‌وه له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی تاڵه‌بانی بڵاوده‌كاته‌وه
نوچە.نیت.knn
لیژنه‌ی ئه‌منی سلێمانی ڕونكردنه‌وه له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی بۆ سلێمانی بڵاو ده‌كاته‌وه‌و داوا له‌هاوڵاتیان ده‌كات به‌هیچ جۆرێك ته‌قه‌ی خۆشی نه‌كه‌ن و به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نیانه گوزارشت له خۆشیه‌كانیان بكه‌ن. نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی به KNN ڕاگه‌یاند، بڕیاره ئه‌مشه‌و لیژنه‌ی ئه‌منی سلێمانی ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك ده‌رباره‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتیری گشتی یه‌كێتی بۆ شاری سلێمانی بۆ كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن و هاوڵاتیان بڵاو بكاته‌وه. لای خۆشیه‌وه ئاوات محه‌مه‌د سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی سلێمانی له‌لێدوانێكدا بۆ سایتی ڕه‌سمی یه‌كێتی، داوای له هاوڵاتیان كردووه له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی تاڵه‌بانیدا به‌هیچ جۆرێك په‌نا بۆ ته‌قه‌ی خۆشی نه‌به‌ن و به‌شێوازێكی مه‌ده‌نیانه گوزارشت له خۆشیه‌كانیان بكه‌ن, بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هێزه ئه‌منیه‌كان ڕێوشوێنی پێویستیان گرتۆته‌به‌ر. له‌چه‌ند مانگی ڕابردوداو له 3 كاتی جیاوازدا له‌كاتی بڵاوبونه‌وه‌ی وێنه‌و ڤیدیۆی تاڵه‌بانی له نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌ڵمانیا, هه‌واداران و لایه‌نگرانی یه‌كێتی به‌ته‌قه گوزارشتیان له‌خۆشیه‌كانیان كرد‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه چه‌ندین هاوڵاتی مه‌ده‌نی كوژران و برینداربون.