70هەزار خێزانی عێراقی ئاوارە بوون
نوچە. نیت.nrt
به‌غداد: یاریده‌ره‌ی وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق رایگه‌یاند: زیاتر له 70 هه‌زار خێزانی عێراقی ئاواره بوون، زۆبه‌شیان ڕوویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه ئاژانسى فورات نیوزی عه‌ره‌بی له زاری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق سه‌لام خه‌فاجیه‌وه بڵاوی كردۆته‌وه، زیاتر له 70 هه‌زار خێزانی عێراقی ئاوار ه بوون له‌و رێژه‌یه‌ش زۆربه‌یان له هه‌رێمی كوردستانن. وتیشی” زیاتر له 6 هه‌زار ئاواره روویان كردۆته شاری هه‌ولێر و 5 هه‌زاری دیكه‌یان روویان له شاری دهۆك كردووه”. یاریده‌رده‌ری وه‌زیری كۆچوكۆچبه‌ران ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، زۆربه‌ی ئاواره‌كان روویان له شاره‌كانی هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانی و شه‌نگال و خانه‌قین كردووه و نۆ كه‌مپیان بۆ كراوه‌ته‌وه.