وه‌زیری وزه‌ی تورکیا: هه‌رێم له ناردنی نه‌وت به‌رده‌وام ده‌بێت
نوچە.نیت.nrt
تورکیا: وه‌زیری وزه‌ی توركیا رایگه‌یاند، به‌هۆی پڕبوونی عه‌مباره‌كانی به‌نده‌ری جه‌یهانه‌وه هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ وڵاته‌كه‌ی راگیراوه، به‌ڵام چه‌ند رۆژێكی دیكه ده‌ست ده‌كرێته‌وه به هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم. تانه‌ر یه‌ڵدز، له كۆنفڕانسێکی رۆژنامه‌نوسیدا ئه‌و ده‌نگۆیه‌ی ره‌تكرده‌وه، كه گوایه هه‌رێمی كوردستان داوای له توركیا كردبێت ئه‌و بڕه بودجه‌یه‌ی به‌غدا نه‌یناردووه بۆ هه‌رێم له‌و پاره‌یه‌ی كه ئێستا له هاڵك بانك كۆبووه‌ته‌وه وه‌ربگرێ. وتیشی” له دواین كۆبونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێم داواكارییه‌كی وه‌ها پێشكه‌ش به توركیا نه‌كراوه. وه‌زیری وزه‌ی توركیا راشیگه‌یاند” ئێستا به‌هۆی پڕبوونی عه‌مباره‌كانه‌وه گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم راگیراوه و پێشبینی ده‌كه‌ن له دوو رۆژی داهاتوودا دوای هه‌ناردنی نه‌وته‌كه بۆ بازاڕه‌كانی جیهان، ناردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌نده‌ی جه‌یهان ده‌ست پێ بكاته‌وه.