عێراق باڵیۆزی خۆی لە ئوردن بانگ كردەوە

0

iraq_jordanعێراق باڵیۆزی خۆی لە ئوردن بانگ كردەوە

نووچەنێت-روسیا تودەی

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند كە باڵیۆزی عێراق لە ئوردن بانگ كراوەتەوە بۆ عێراق، تا راوێژی لێ‌ وەربگیرێت لەسەر گۆڕانكارییەكانی ئەم دواییە.
ئەم هەڵوێستەی عێراق وەك ناڕەزاییە بەرامبەر رێگەدانی شانشینی ئەردەن بە بەستنی كۆنگرەی ئۆپۆزسیۆنی عێراق لە پایتەختی ئەو ووڵاتە.
رۆژی چوارشەممە بە بەشداری گرووپە بەرهەڵستكارە سوننی مەزهەبەكانی عێراق، كۆنگرەیەكی بەرفراوان لە ئوردن بەسترا و تێیدا بەشداربووان هاودەنگبوون لەسەر كۆنترۆڵكردنی بەغدا و لەسەركارلابردنی حكومەتی ئێستای عێراق.
پێشتریش بە تۆمەتی یارمەتیدانی سووننەكانی عێراق، حكومەتەكەی مالیكی پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەریەكە لە سعودیە و قەتەر و توركیا تێكداوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com