عێراق لەگەڵ ئوردنیش تێكیدەدات

0

iraq_jordanعێراق لەگەڵ ئوردنیش تێكیدەدات

نووچەنێت-ئاژانسەكان

دوای تێكدانی پەیوەندییەكان لەگەڵ سعودیە و قەتەر و توركیا، پێدەچێت عێراق پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئوردنیش تێكبدات.
دوابەدوای كۆنگرەی لایەنە ئۆپۆزسیۆنەكانی عێراق لە ئوردن، چەندین پەرلەمانتاری نزیك لە نووری مالیكی داوای تێكدانی پەیوەندییەكانی عێراق و ئەردەن دەكەن.
لەم چوارچێوەیەدا جەمال محەممەداوی لە فراكسیۆنی فەزیلە لە بەیاننامەیەكدا داوای لە ئوردن كرد بە هەڵوێستەكانیدا بچێتەوە، بەتایبەت لە بابەتی میواندارێتی ئەردەن بۆ كۆنگرەی ئۆپۆزسیۆنی عێراقی، كە محەمەداوی بە دژی پرۆسەی سیاسی عێراق ناوی بردوون.
هەرچی عالیە نسەیف ئەندامی فراكسیۆنی دەوڵەتی یاساشە داوای لە عێراق كردووە لێپرسینەوە لە ئوردن بكات، چونكە وەك ئەو گوتویەتی لەپای ئەو هەموو یارمەتییە داراییەی عێراق، ئەردەن رێگای داوە كۆمەڵێك خەڵكی دەرەوەی یاسا لەسەر خاكەكەی پیلان لەدژی عێراق دابڕێژن.
هەر ئەمڕۆ هەینی پەرلەمانتاری توركمانی لەسەر شارۆچكەی دوزخورماتوو نیازی میعمار ئۆغڵو لە بەیاننامەیەكدا لەبری “شانشینی هاشمی ئوردن” ئەو وڵاتەی بە “شانشینی داعشیی ئوردن” ناوبرد و داوای كرد عێراق باڵیۆزی خۆی لەو ووڵاتە بكێشێتەوە و ناردنی نەویش بۆ ئەو ووڵاتە رابگرێت.

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com