نوچە
خواردنی نینۆک لە منداڵییەوە دەستپێدەکات و لە سەردەمی نەجەوانی بە شێوەی بەرچاو زیاد دەکات. لەگەڵ چوونە سەرەوەی تەمەنیش کەم دەکات. گەرچی ڕەنگە نینۆک خواردن ببێتە عادەت و خووی هەمیشەیی.
چۆن ڕێگە لە نینۆک خورانی منداڵان بگرین؟
بە گوێڕی زانیاریە پزیشکیەکان و ئەو داتایانەی کە پەیوەندییان بە نەخۆشی دەروونییەوە هەیە، خواردنی نینۆک دەکەوێتە خانەی تێکچوونی ڕەفتار و هەستی منداڵەوە.
نینۆک خورادن خوویەکی ناحەزە و هۆکارەکانی زۆرن. یەکێک لە هۆکارەکان دەکرێ بنەماڵەیی بێت، بەڵام ئەوەی، کە ئایا ڕیشەی ژنێتیکی هەیە یان نا، ڕوون نییە.
هۆکارە دەروونیەکانی دەکرێ سترێس، دڵەڕواکێ و نیگەرانی منداڵ بێت.
لە ڕاستیدا نینۆک خوارن کاردانەوەی منداڵە بەرامبەر بە هەندێک حآڵەتی وەک برسیەتی یان دۆخی ناڕەحەتی، یان نەبوونی متمانە بە خۆ یان خود بێ تاقەتی و نەبوونی چالاکی و ماندوو بوون و شتی لەم بابەتە.
دەروونناسەکان دەلێن، ئیهمال کردنی منداڵ، ماندوو بوونی لە ڕادەبەدەر و تەنانەت نەبوونی چالاکی جەستەیی و فیکری هاندەری مندالە بۆ نینۆک خواردن.