ئۆپۆزسیۆنی عێراقی: بەردەوام دەبین تا بەغداد دەگرین

0

ammanئۆپۆزسیۆنی عێراقی: بەردەوام دەبین تا بەغداد دەگرین

نووچەنێت-ئاژانسەكان

لە بەیاننامەی كۆتایی كۆنگرەی عێراقیدا لە عەممانی پایتەختی ئەردەن، ئامادەبووان جەختیان لە بەدرەوامی شەڕ كردەوە هەتا بەغداد كۆنترۆڵ دەكەن و كۆتایی بە حكومەتی ئێستا دێنن.
ئامادەبووەكان بەزۆری لە سوننییەكانن، لە هۆزەكان و چەكداران و كەسێتییە سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئایینییەكان.
هەر لەو بەیاننامەیەدا بەشداران داوایان لە كۆمەڵی نێودەوڵەتی كردووە یارمەتی چەكداران بدەن بۆ ئەوەی پێشگیری بكەن لەوەی عێراق و ناوچەكە بەرە و ئاییندەیەكی نادیار هەنگاو بنێن.
لای خۆیەوە حكومەتی عێراق ئامادەبووانی كۆنفرانسەكە بە بەعسی و تیرۆریست ناو دەبات و حەنان فەتلاوی ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی دەوڵەتی یاسای سەر بە نووری مالیكی داوای لە حكومەتی ووڵاتەكەی كردووە هەڵوێٍتی توند وەربگرێ‌ لە بەرامبەر میواندارێتی ئەو كۆنگرەیە، فەتلاوی سەرسوڕمانی خۆی دەربڕیوە لەوەی ئەردەن بەمشێوەیە پاداشتی چاكەی عێراق دەداتەوە كە ساڵانە بڕێكی بەرچاوی نەوتەكەی بە نرخێكی رەمزی دەفرۆشێتە ئەردەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com