نوچەنێت
شاندی دانوستانكاری حكومەتی هەرێمی كوردستان بە مەبەستی چگفتوگۆکردن بۆ چارەسەری کێشەکان بەرەو بەغدا بەڕێكەوتن.
گوتەبێژی نوسینگەی جێگری سەرۆكی حكومەت بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە ٢٣-٦- ٢٠٢٠، شاندی حكومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆكایەتیی قوباد تاڵەبانی و ئەندامێتیی هەریەك لە ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی، خالید شوانی، وەزیری هەرێم بۆ كاروباری ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان، كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری كارەبا، دارا ڕەشید، وەزیری پلاندانان، د. ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، ئامانج ڕەحیم، سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران و تیمێكی هونەریی گەورەتر كە نوێنەرایەتیی وەزارەتە جۆراوجۆرەكان دەكات، بەرەو بەغدا بەڕێ كەوتوون.
سەمیر هەورامی، ئامانجی سەردانەکە روون دەکاتەوە دەڵێت”بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدایە”.