ئاژانسی هەواڵی رووسیا كۆنفرانسی سەربەخۆیی كوردستان دەبەستێ
نووچەنێت-دەنگی رووسیا
یانەی رۆژهەڵاتی سەر بە ئاژانسی هەواڵی روسیا، بانگەوازی دەزگا راگەیاندنە جیاوازەكان دەكات كە ئەمڕۆ 18ی تەمموز كاتژمێر 2ی پاشنیوەڕۆ ئامادەبن لە كۆڕی بەرفراوانی ئەو دەزگایە بەناونیشانی “كوردی عێراق لەبەردەم هەلێكی مێژوویدا”، كە تێیدا پرسی سەربەخۆیی كوردستان شرۆڤە دەكرێت.
تا ئێستا بە فەرمی ئەم كەس و لایەنانە بانگهێشت كراوون:
*عاسی تاڵەبانی: نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە روسیا
*یوری ناپاییڤ: سەرۆكی كۆمەڵەی هاریكاری و هاوخەمیی كورد
*رەجەب سەفەرۆف: بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری توێژینەوەی هاوچەرخی ئێران
كۆڕەكە لە بارەگای ئاژانسی دەنگوباسی رووسیا دەبەسترێت و ئیمەیل و تەلەفۆن دیاری كراوە بۆ ئەو كەسانەی دەیانەوێت بەشداری كۆڕبەندییەكە بكەن.