شوان زراری: مانگی داهاتوو تەنیا پلەباڵاکان زەرەرمەند دەبن

0

شلێر سەعید هەولێر 

پەرلەمانتارێک رایدەگەیەنێت، هەوڵەکانی شاندی هەرێم لەگەڵ بەغدا، كە لە بەیانیەوە دانوستانەكان دەست پێدەكاتەوە ئەرێنی دەبێت. دەشڵێت ”هەموو كەسێك لە جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی سودمەند دەبێ و تەنها پلەباڵاكان لێی زەرەرمەند دەبن.

ئەنجومەنی وەزیران چەندین بڕیار دەربارەی خۆگونجاندن لەگەڵ دۆخی دارایی  ئێستای هەرێم  دەركرد وەك لە بڕیارەكەی ئەنجومەنی وەزیران هاتوە دەڵێت، ئەنجومەنی وەزیران لە دوای دیراسەكردنی گشت ئەگەرەكان  بڕیاریدا بە بڕین وكەمكردنەوەی بەشێك لەموچەی موچەخۆران. 

لە لێدوانێكی تایبەتدا لە بارەی كەمكردنەوەی موچە، شوان زراری، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان، بە نوچەی ڕاگەیاند: لە کۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بەزۆرینەی دەنگ  چەند بڕیارێکی گرنگ دران، و مەبەست لەم بڕیارە بۆ ئێستا بەپێی ئەو بڕەپارەی لەبەردەستی حكومەتی هەرێمە بەهۆی بڕینی بەشە بودجەی هەرێم لەلایەن بەغداوە و دابەزینی نرخی نەوت، هەروەها بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ونەبوونی جموجۆڵی دارایی حكومەت داهاتی نەبوو، بۆیە بڕیارن دا دابەشكردنی ئەو بڕە بە سەر فەرمانبەران، باشترە لەوەی هیچ وەرنەگرن و تا زیاتر چاوەڕێ نەكەن.

گوتیشی، سەبارەت بە مانگەكانی داهاتوو، چاوەڕی دەكرێت ئەو هەوڵانەی شاندی هەرێم لەگەڵ بەغدا، كە لەبەیانیەوە دانوستانەكان دەست پێدەكاتەوە ئەرێنی بێت.

  ئەو ئەندامەی پەرلەمان ئاماژەی بەوەشكرد، بە جێبەجێكردنی پڕۆژەی چاكسازی، كە ئەو پڕۆژە چاكسازیەی بە كۆی دەنگ دەنگی پێدراوە لەپەرلەمانەوە دەرچوە، لە مانگی داهاتوەوە دەكەوێتە بواری جیبەجێكردنەوە و بۆ مانگەكانی داهاتوو و بەمەش هەموو كەسێك لێی سودمەند دەبن تەنها پلە باڵاكان لێی زەرەرمەند دەبن. 

  زراری ڕونیشی كردەوە ،هەربڕیارێك دەربچێت بەكۆی دەنگ دەردەچێت و وەك ئەوەی من بزانم تەنها یەك وەزیر دژی ئەو بڕیارەبووە، بەڵام بەداخەوە بۆتە نەرێتێك ئەو لایەنە پەیوەندی دارانەی لە حكومەت بەشدارن ئەگەر سەركەوتنێك هەبێت هەموو قۆڵیان بەرز دەكەنەوە، كە شەریكی سەركەوتنەكەن و گەر شتێك زیانی هەبێ بۆخەڵك دەبنە ئۆپۆزسیۆن و موزایدەی پێوە دەكەن. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com