شليَر سةعيد: نوضه
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، مێژووی سەرۆكی هەرێم لە ئێستا دا مێژویەكە توانیویەتی مامەڵە لەگەڵ هێزە سیاسیە جۆراو جۆرەكان بكات.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێک لە بەغدایە، دوێنێ لەگەڵ سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق کۆبووەوەو بڕیارە ئەمڕۆ سەرکردەی لایەنە سیاسییە شیعەکان ببینێت. ئامانجی کۆبوونەوەکانیش چارەسەرکردنی کێشە هەڵواسراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدان.
لە لێدوانێكی تایبەت دەربارەی سەردانەكەی نێچیرڤان بارزانی بۆبەغدا ئەحمەد حاجی ڕەشید لە فراكسیۆنی كۆمەڵ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە نوچەی ڕاگەیاند: ئەو پەیوەندی مێژویەی نێچیرڤان بارزانی هەیەتی لەگەڵ بەرپرسانی عیراق مێژووییە و جیاوازە.
گوتیشی ئەو توانا و تەفاوزەی نێچیرڤان بارزانی هەیەتی لەوەی بژاردەى جیاواز پێشكەشبكات و بوونی زیاد لە بژاردەیەك وادەكات لە دانوستان سەركەوتوو بێت.
ئەحمەد محمەد حاجی ڕەشید ئاماژەی بەوەشكرد، كە كەسایەتی نێچیرڤان بارزانی مێژووی هەیە و دەڵێت، بمانەوێ و نەمانەوێ مێژوی سەرۆكی هەرێم لە ئێستا دا مێژویەكە توانیویەتی مامەڵە لەگەڵ هێزە سیاسیە جۆراو جۆرەكان بكات.