یەڵدز: پارەی نەوتی فرۆشراوی هەرێم 17%ی بۆ كوردستان دەبێت
نوچە.نیت.puk media
وەزیری وزەو سامانە سروشتیەكانی توركیا رایگەیاند لەچوارچێوەی رێكەوتنامەكاندا رێز لەدەستووی عیراق دەگرن و بە گوێرەی سیستمی ئێستا داهاتی ئەو نەوتە 83%ی بۆ بەغداو ١٧%ی بەر هەرێم دەكەوێت، باس لەوەشدەكات هەرێمی كوردستان داوای ئەوان نەكردوە لەبری ئەو بودجەیەی بەغدا نەیناردوە ئەوانلەپاری نەوتی فرۆشراو لەهالك بانك وەریبگرن.
تانەر یەڵدز وەزیری وزەو سامانە سروشتیەكانی توركیا لەوەڵامی پرسیاری رۆژنامەنوسێك دەربارەی دەنگۆی ئەوەی هەرێمی كوردستان داوایكردبێ ئەو بڕە بودجەیەی بەغدا نەیناردوە لەو پارەیەی كە ئێستا لە هاڵك بانك كۆبووەتەوە وەربگرێ، یەڵدز راگەیاند: لەكۆبوونەوەكانی سەرەتای ئەم هەفتەیەدا داواكارییەكی وا نەبوو.
یەڵدز لەبارەی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا ئەوەی خستوەتەڕوو: لەچوارچێوەی رێكەوتنامەكاندا رێز لەدەستووری عیراق دەگرین و بە گوێرەی سیستمی ئێستا، داهاتی ئەو نەوتە %83ی بۆ بەغدا و ١٧%ی بەر هەرێم دەكەوێت.
رونیشكردوەتەوە: تا ئێستا بڕی شەش ملیۆن و 200 هەزار بەرمیل نەوت گوازراوەتەوەو چوار ملیۆن و 100 هەزار بەرمیل نەوتیش ماوە كە بەچوار كاروان نێردراوە.
باسی لە پەرەپێدان بەگواستنەوەی نەوت كردوە لەپێویستی چاكسازی لە دەروازەی سنوری نێوان هەرێم و توركیا بۆ ئەوەی 200 – 250 تەنكەر زیاتر نەوت لەو رێگەیەوە بگوازرێتەوە.
وتیشی: بەپێی رێككەوتنامەكەی پێشوو گواستنەوە نزیكەی 360 تانكەر بوە، بەڵام دوپاتیكردەوە كە زیاتر دەكرێ.
وەزیری وەزەی تورك راشیگەیاندوە: ئێستا بەهۆی پڕبوونی ئەنبارەكانەوە گواستنەوەكە راگیراوە، دوای 2 بۆ 3 رۆژی تر دوای هەناردنی نەوتەكە، ناردنی نەوت لە هەرێمی كوردستانەوە درێژەی پێدەدرێت.
PUKmedia ئەنادۆڵ