سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق، خۆی و باوكی ودوو برای نیشته‌جێی ئه‌م شارانه‌ی هه‌رێمن
نوچە.نیت.خەندان
به‌پێی زانیارییه‌كان، ماڵی سه‌لیم جبووری پێشتر له شاری كه‌لار بووه‌و ئێستا له شاری هه‌ولێره، به‌ڵام ماڵی باوكی و دوو برای، له ئێستادا له شاری كه‌لارن و به‌هۆی خراپی بارودۆخی ئه‌منی پارێزگاكانی تری عیراقه‌وه، روویانكردووه‌ته هه‌رێمی كوردستان.
جه‌لال شێخ نووری، قایمقامی قه‌زای كه‌لار، به خه‌ندانی راگه‌یاند: “سه‌لیم جبووری، كه به سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، هه‌ڵبژێردرا، ماڵی باوكی و دوو برای له شاری كه‌لار ده‌ژین”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه خراپه ئه‌منییه‌ی له پارێزگاكانی تری عیراق دروستبووه، كه‌س و كاری سه‌رۆكی په‌رله‌مان، له ساڵانی رابردوودا روویان كرده شاری كه‌لار و لێره نیشته‌جێبوون، وتیشی: “له پارێزگای دیاله‌وه هاتوون”.
به‌پێی زانیارییه‌كانیش، پێشتر و له دوای ئه‌و شه‌ڕه تایفییه‌ی له ساڵی 2006 له عیراق دروستبوو، سه‌لیم جبووری له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا روویانكرده شاری كه‌لار و بۆ ماوه‌یه‌ك له‌و شاره‌دا نیشته‌جێبوون.
به‌رپرسێكی ئه‌منی، به خه‌ندانی راگه‌یاند: “له‌و ساڵانه‌دا زانیاریمان پێگه‌یشت كه ژماره‌یه‌ك له كۆنه به‌عسییه‌كان له ناو كه‌لاردان و له چایخانه‌یه‌ك به به‌رده‌وامی كۆده‌بنه‌وه، بۆیه منیش مه‌فره‌زه‌یه‌كی ئه‌منیم برده سه‌ریان”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه دوای لێكۆڵینه‌وه ده‌ركه‌وت، ئه‌و كه‌سانه مامۆستای زانكۆ و ئاواره‌كانن كه له پارێزگاكانی تری عیراقه‌وه هاتوون، وتیشی: “د.سه‌لیم جبووری_یان تێدابوو، كه ئه‌وكات مامۆستای زانكۆ بوو له دیاله”.
هه‌رچه‌نده خه‌ندان نه‌یتوانی ته‌ئكید ببێته‌وه، به‌ڵام زانیارییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه، سه‌لیم جبووری، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، له ئێستادا له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی، نیشته‌جێی شاری هه‌ولێرن.