پرۆژەیەکی رێگاوبان چووە بۆاری جێبەجێکردنەوە

0

شلێر سەعید: هەولێر

رێگای کانی شەیتان- ئاغجەلەر ڕێگایەکی گرنگ و سەرەکییە لەنێوان سنووری هەولێر ـ کۆیە ـ سلێمانی و چەمچەماڵ و تەکیە پێکەوە دەبەستێتەوە، بۆیە زۆر گرنگە بۆ سنوورەکە و دەورووبەری ڕێگاکان نزیک دەکاتەوە.

بە فەرمان و رەزامەندی دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن، بودجە بۆ پڕۆژەی قیرتاوکردنی رێگای کانی شەیتان- ئاغجەلەر دابینکراو پڕۆژەکە لە واری جێبەجێکردندایە.

پرۆژەکە لە چوارچێوەی پڕۆژەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی چاککردن و پاراستنی رێگاوبانی سلێمانییەوە جێبەجێدەکرێت.

ئیبراھیم عەزیز، بەڕێوەبەری گشتی رێگاوبانی سلێمانی رایگەیاند، پرۆژەکە بە فەرمانی بەڕێز وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن بڕیاری جێبەجێکردنی دەرچووەو فەرمانی بەڕێزیان وەرگیراوە بۆ خەرجکردنی بودجەی پڕۆژەکە لەسەر بودجەی وێستگەکانی کێش، لەئێستاشدا بە دوو قۆناغ کاری تێدا دەکرێت، قۆناغی یەکەم ماوەی ھەفتەیەکە دەست بەکارکردن کراوە تیایدا.

ھاوکات جەمال محەمەد رەزا، بەڕێوەبەری چاککردن و پاراستنی رێگاوبانی سلێمانی بەنوچەی راگەیاند: رێگای ئاخجەلەر ـ کانی شەیتان لە 11ی ئەم مانگەوە دەستمان کردووە بە چاکردنەوەی، بە ئامێرو کارمەندی بەڕێوەبەرایەتیمان کە رێڴاکە بە شێوەیەک تێکچووە پێویستی بە سەرلەنوێ درووستکردنەوە هەیەو بەشێوەیەک چاک دەکرێت کە ستاندارد بێت و کارئاسانی بێت بۆ ھاتووچۆی ھاووڵاتیان.

گوتیشی:  بودجەی 300 ملێون دینار لە سەر بودجەی مەڵبەندی کێشەکان و 100 ملێون دینار لە سەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتیمان تەرخانکراوە وەک قۆناغی یەکەم پێویستی بە 300 ملێونی دیناری تر هەیە بۆی دابین بکرێت.

بەڕێوەبەری چاککردن و پاراستنی رێگاوبانی سلێمانی دەشڵێت: درێژی رێگاکە 29کم ـە، کە لەزۆربەی شوێنەکانی پێویستی بە چاکكردن و درووستکردنەوە هەیە، بەشێکی بە تەواوی چاککراوەو قیرتاویش کراوەتەوە، ماوەیدوو كیلۆمەتریش سەرلەنوێ پێویستی بە درووستکردنەوە هەیە، کە ئێستا ٪30 تەواو بووە و لە ڕۆژی یەكشەممەی داهاتووەوە دەست دەکرێت بە تێکەڵەڕێژکردن، کە پێدەچێت 10 ڕۆژ بخایەنێت و پاشان راستەوخۆ بە دوو چین قیرتاو دەکرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com