نوچە
ئەنجامەکانی دوایین لێکٶڵینەوە کە لە بارەی چۆنێتی بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاو بۆتەوە، زانیاری نوێی لە بارەی بڵاو بوونەوەی ئەم ڤایرۆسە لە ناو ماڵەکاندا تێدایە.
لێکٶڵەرانی چینی و ئەمریکی، لە دوایین لێکٶڵینەوەی مەیدانی، کە لە شاری گوانژۆی چین ئەنجامیان داوە، زانیاری نوێ لە بارەی چۆنێتی بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ناوماڵەکان دەخەنەڕوو.
لێکۆڵینەوەکە لە سەر ٣٥ کەس لە دانیشتوانی شاری گوانژۆ و ٢٥٠٠ کەس لەو کەسانەی، کە هاتوچۆی ئەو ماڵانەیان کردووە، ئەنجام دراوە.
ئەنجامی لێکۆڵینەوەکە دەری دەخات، کە ڤایرۆسی کۆرۆنا بە بەراورد لەگەڵ ڤایرۆسی سارس، خێراتر بڵاو دەبێتەوە. ڤایرۆسەکە بە خێرایی لە ناو ماڵەکان و ژورەکان بڵاو دەبێتەوە و ئەگەری توشبوونی دانیشتوانی ماڵەکە گەلێک بەرچاوە.
لێکٶڵینەوەکە باس لەوە دەکات، ئەگەر بۆ نموونە چانسی ئەوەی، کە ئێوە کەسێکی نەناس لە دەرەوەی ماڵەکەتان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بکات، تەنها ٢/٤%، بەڵام چانسی ئەوەی، کە ئێوە تێکڕای ئەندامانی خێزان لە ناو ماڵەکەتان تووش بکەن،١٧/١%. هەروەها ئەگەری تووشبوونی کەسانی سەرەوەی ٦٠ ساڵ بەم پەتایە، گەلێک زۆرە و چانسی تووشبوونی کەسانی خوارەوەی ٢٠ ساڵ کەمترە.
سەرچاوە: ئاژانسی هەواڵی فەرەنسا