قاسم سولێمانی بەردەوام بەرەكانی شەڕی عێراق بەسەر دەكاتەوە

0
قاسم سولەیمانی

قاسم سولەیمانی

قاسم سولێمانی بەردەوام بەرەكانی شەڕی عێراق بەسەر دەكاتەوە

نووچەنێت-ئاژانسەكان

سەرچاوەكانی هەواڵ دەڵێن جەنەراڵ قاسم سولێمانی، فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی، لە نزیكەوە سەرپەرشتی شەڕی حكومەتی شیعە مەزهەبی عێراق و چەكدارە سوننییەكان دەكات و بەردەوام بەرەكانی پێشەوە ی شەڕ بەسەردەكاتەوە، بەتایبەت بەرەی سامەڕڕا.
ئەو سەرچاوانە دەڵێن، جگە لە قاسم سولەیمانی 120 راوێژكاری سەربازیی سەر بە سوپای پاسدارانیش رێنمایی سەربازی دەدەنە سوپا عێراق.
بەپێی راپۆرتی راوێژكارە سەربازییە ئەمریكییەكانیش، ئەمریكا متمانەی بە تەنها نیوەی یەكەكانی سوپای عێراق هەیە و ئەوانی دی یان لەلایەن توندڕەوە سوننییەكانەوە یاخود لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانییەوە دزە كراوەتە ناویان و ئەمەش جێگەی مەترسییە بۆ ئەمریكییەكان.
پاراستنی شاری سامەڕڕا بۆ ئێرانییەكان گرنگە، چونكە ئەو شارە هەرچەندە سوونەنشینە، چەندین مەزاری پیرۆزی شیعەی تێدایە. میلیشیا شیعەكان و سوپای عێراقیش وتوویانە ئەگەر ئێرانییەكان نەبوونایە، ئەوا دەمێك چەكدارانی سوننە شاری سامەڕڕایان گرتبوو مەزارەكانیشیان تێكدابوو.
هەرچی لە بەرەی بەغداشە، ئەوە راویچژكارانی لوبنانی سەر بە حیزبوڵڵای لوبنانی تێیدا رێنمایی دەدەنە سوپای عێراق و میلیشیا شیعەكان.
وەها ئەلتائی فەرماندەی عەسایبی ئەهلی حەق ،كە لە میلیشیا شیعە مەزهەبەكانی عێرقن، ئەو راستییەی نەشاردۆتەوە كە راوێژكاری ئێرانی و لوبنانی رێنماییان دەكەن و گوتویەتی “ئەوان بۆ ئێم گرنگن، چونكە شارەزاییەكی باشیان لە شەڕی ناوشار هەیە كە ئێمە لێی نازانین”

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com