
چۆمان : مەدرەسەیەکی سەلەفی دادەمەزرێت
نوچە.نیت.nrt
نزیكە 35 قوتابی لەسەر بیروباوەڕی “سەلەفیەت” لە هەر سێ پارێزگای هه‌رێمى كوردستان، روويان لە شارۆچكه‌ى چۆمان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ى له مه‌دره‌سه‌يه‌كى سه‌له‌فى كه تازه بۆ يه‌كه‌مجاره له ناوچه‌كه دامه‌زراوه بخوێنن.
مه‌دره‌سه‌كه، له مزگه‌وتى “كۆسره‌تان”ى ناوچه‌كه كراوه‌ته‌وه و مامۆستايه‌كى ئاينى ناوچه‌كه، وانه‌ى تێدا ده‌ڵێته‌وه.
هونەر گەڵاڵی، یەكێك لە قوتابیانی ئەو مەدرەسەیەیە دەڵێت:”ئێمە بۆ زانستی شەرعی هاتوینەتە ئێرە من لە معهد خیتابەی سلێمانی خوێنكارم ئەوە ئاینی راستەقینەی خودایە بەڵام خەڵك لێی تێنەگەیشتووە، بە راستی بۆیە ئێمه خەڵك دهێنینە سەر رێگای راست”.
وتيشى: “ئێمە دژی سیاسەتین و داعش‌یش گروپێكی تیرۆریستیە و خەڵك نابێت بە ئێمە بڵێت داعش چونكە ئێمە شوێنكه‌وته‌ى ئاينى پاكين و ئەوانیش دژی ئیسلامن”.
مامۆستای وانەبێژ هاوكات وتاربێژی ئەو مزگەوته، سالار چۆمانی وتى: “سەرەتا ئەمە مه‌دره‌سە نییە، بەڵكو خولێكی فێرخوازی كاتییە بۆ فێرخوازانی زانستی شەرعی، ئینجا ئەگەر مه‌درەسەش بێت یان بیكەینەوە چی تێدایە؟ ئەحزابی سیاسش مه‌دره‌سەیان هەیە لەكاتيكدا ئێمە ئەگەر ئەهلی سوننەش بین مدرسەمان هەبێت”.
هه‌روه‌ها وتى: “ئێمە ئامانجمان فێركردنی قوتابیانە بە زانستی شەرعی چونكە بەداخەوە تاكو ئێستا خەڵك بەڕاستی لە ئاین موحه‌ممه‌دى پێغەمبەرمان (د.خ) نەگەیشتووە ئێمەی سەلەفی ئەو ئاینە راستەیان پێدەدەین، هیچ شتێكمان نەكردووە پێچەوانەی دیینەكەمان بێت ئەوانەی شتی دوور لە ئاینی ئیسلام دەكەن ئەوە حزبە سیاسیەكانن، نەك ئێمەى سەلەفی”.
دەشڵێت: “ئێمە تەنیا دەرس دەڵێینەوە ئەگەرنا كەس هاننادەین بۆ بەسەلەفی بوون، بەڵكو ئەوانەی دێن بۆلامان لەسەر ویستی خۆیانەو گوێڕایەڵمان دەكەن، زۆربەی ئەو منداڵانە برای گەوره، یان باوكیان ئاگادارن ئەگەرنا كەسمان لەدەوری خۆمان كۆنەكردۆتەوە تەنیا ئێمە خەڵك بانگدەكەین و هاندەدەین بۆ خواپەرستی و ئاینی پێغەمبەرمان ئەگەر جولەكەش بێت”.
هەروەها لەبارەی داعشەوە دەڵێت: “ئێمە مامۆستایان و قوتابیانمان بۆچون و بیروباوه‌ڕمان وایە كە “داعش” گروپێكی توندڕەوی ته‌كفیرى پاشماوەی (قاعیدە)یە، من لەچەندین وتاری هەینیدا بۆ خەڵكیم روونكردووه‌تەوە، كە داعش لەسەر ئاینی راستەقینەی پیرۆزی ئیسلام پەروەردەنەكراون و كارەكانیان پێچەوانەی رێبازی پیرۆزی ئیسلامه”.
سه‌له‌فييه‌كان زياتر له 15 جۆره و گروپ و تێڕوانينى جياجيايان هه‌يه.
مه‌به‌ست له وشه‌ى سه‌له‌فى، له ده‌سته‌واژه‌ى “سه‌له‌فى ساڵح”ه‌وه هاتووه، كه 3 نه‌وه‌ى يه‌كه‌مى ئيسلام ده‌گرێته‌وه، واته (هاوه‌ڵانى ده‌ورى پێغه‌مبه‌ر، شوێنكه‌وته‌ى هاوه‌ڵان، شوێنكه‌وته‌ى شێونكه‌وتوانى هاوه‌ڵان).
سه‌له‌فييه‌كان به گشتى دوو ره‌وتى سه‌ره‌كييان هه‌يه، كه يه‌كێكيان سه‌له‌فى جيهادييه و ئه‌مانه شێخى ئيسلام ئيبن ته‌يمييه‌ى حه‌ڕانى به سه‌رچاوه‌ى فكره‌كه‌يان ده‌زانن و له فه‌تواكانى به‌هره‌مه‌ندن.
ره‌وتى دووه‌مى سه‌له‌فييه‌كان، سه‌فه‌لى “لاجه‌ماعه‌يه”، واته دژى درووستكردنى حزب و رێكخراوى سياسيين و ئه‌م جۆره له موفتييه‌كانى عه‌ره‌بستان به تايبه‌تى شێخ محه‌ممه‌د ناسره‌دين ئه‌لبانى موحه‌ديس و فه‌تواكانى هه‌يئه‌ى عوله‌ماى عه‌ره‌بستان به‌هره‌مه‌ندن.
له هه‌رێمى كوردستان، له نه‌وه‌ده‌كانى سه‌ده‌ى رابردوودا، له شارى دهۆك كۆچكردوو شێخ حه‌مدى سه‌له‌فى قوتابخانه‌يه‌كى بۆ په‌روه‌رده‌كردنى سه‌له‌فييه‌ت دانا.
له شارى سلێمانيش، مه‌لا عومه‌ر “سه‌له‌فى” جاران، له مزگه‌وتى ئيمانى ئه‌و شاره قوتابخانه‌يه‌كى دامه‌زراند و له شارى هه‌ولێريش، له ژماره‌يه‌ك مزگه‌وت، سه‌له‌فييه‌كانى سه‌ر به نووسينگه‌ى ئه‌لغوره‌باى ناسره‌ده‌ين ئه‌لبانى كه له توركياوه سه‌رپه‌رشتى ده‌كرا، جكوجۆڵێكى رێكخراويان ده‌ستپێكرد.
له ئێستادا شارى دهۆك و مزگه‌وتى ئيمان له سلێمانى و له شارۆچكه‌ى رانيه و كفرى و شارى كه‌ركوك، سه‌له‌فييه‌كان جموجۆڵيان به‌رچاوتر بوو.
حزبه ئيسلامييه‌كان له‌و بڕوايه‌دان، بيرۆكه‌ى سه‌له‌فييه‌تى عه‌ره‌بستان له لايه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێمه‌وه پێشوازى لێكراوه به‌و پێيه‌ى ئه‌و جۆره سه‌له‌فييانه مه‌ترسييان بۆسه‌ر حوكم نييه و ئه‌وان كاربه‌ده‌سته سياسى و ئيدارييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به وه‌لى ئه‌مر ده‌زانن.
ئا: هانا چۆمانى.. به‌شێكى ئه‌م راپۆرته پێشتر له رۆژنامه‌ى ئاوێنه بڵاوكراوه‌ته‌وه.