هیوادارم پارتی هاوکارم بێت
نوچە. نیت.nrt
نه‌جمه‌دین كه‌ریم ئاشكرای ده‌كات مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئاگاداره كه خۆی كاندید كردووه بۆ پۆستی سه‌رۆكی كۆماری عێراق.
نه‌جمه‌دین كه‌ریم ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی به سایتی snnی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی حزبه‌كه‌ی راگه‌یاند” یه‌كێتی ئاگاداره كه خۆی كاندید كردووه بۆ پۆستی سه‌رۆكی كۆماری عێراق، ده‌شڵێت من ئاگاداری ئه‌وه نیم كه‌پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ خۆكاندید كردنم تێبینی هه‌بێت.
وتیشی” سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانم ئاگادار كردۆته‌وه كه خۆم كاندید ده‌كه‌م بۆ ئه‌و پۆسته به‌ڵام سی ڤیم پێشكه‌ش نه‌كردووه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، جاری وا هه‌بووه به‌كۆی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی بریار له‌سه‌ر بابه‌تێك دراوه به‌ڵام دوایی، جێبه‌جێ نه‌كراوه و هه‌موو هاوڵاتییه‌كی عێراقی مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه خۆی بۆ ئه‌و پۆسته كاندید بكات، ئه‌گه‌ر مه‌جه‌كانی خۆكاندید بوونی تێدا بێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ده‌شلێت هیوادارم پارتی هاوكارم بێت ئه‌گه‌ر ببم به‌سه‌رۆك كۆمار یان وه‌ك پارێزگاری كه‌ركوك بمێنمه‌وه
له‌دوای ئه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكی كۆمار به‌پێی به‌ركه‌وته‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان یه‌كلایی بوه‌وه، ململانێی توند له‌و نێو باڵه‌كانی ئه‌و حزبه‌دا دروست بووه به‌جۆرێك له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێردا رابردوودا زیاتر له 4 روونكردنه‌وه ده‌ركراوه هه‌ریه‌ك له‌و روونكردنه‌وانه هی ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حزبه بوه.
هه‌ر ئه‌مرۆش مه‌لا به‌ختیار سكرتێری ده‌سته‌ی كارگێری یه‌كێتی له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی له‌پیرمام كۆبوه‌وه، به‌پێی سه‌رچاوه‌كانیش كۆبونه‌وه‌كه بۆیه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆمار بووه.
.