پەرلەمانتارێكی كورد: رێکكەوتنی نوێ وەك پێشوو نابێت

0

شلێر سەعید: هەولێر

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پیشبینی دەكات هەولێر و بەغدا بگەنە ڕیًكەوتن و دەڵێت، ڕێکكەوتنی ئەوجارە وەك جاران نابیت و كورد دەبێ بچێتە ژێر فشارەكانی بەغدا.

د. جووتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێكدا دەڵێت، لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندارەکانی پەیوەست بە دۆسیەکانی هەولێر لەگەڵ بەغدا کۆبووینەوە و بەم نزیکانە لە هەفتەی داهاتوودا شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی بەدەسستهێنانی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، سەردانی بەغدا دەکات.

لە رۆژانی 19 و 28ی نیسانی 2020ـدا شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ گفتوگۆی نەوت ‌و بودجەی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدای كرد، بەڵام نەگەیشتنە رێككەوتنی كۆتایی، دوای گەڕانەوەشیان رایانگەیاند، “گفتوگۆكان بە ردەوامیان دەبێت”. دواتر شاندەکە بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت لە رۆژی 5-5-2020 جارێکی دیکە سەردانی بەغدای کرد.

لە لێدوانێكی تایبەتدا سەبارەت بە شاندی هەرێم بۆ بەغدا، جەمال كۆچەر، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەنوچەی ڕاگەیاند: لەبەر ئەوەی هەردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان و عێراق پێویستیان بەیەكە، هەردەبێ بگەنە ڕێكکەوتن، چونكە هەرێمی كوردستان پێویستی بە پارەیە و حكومەتی عێراق پێویستی بە گەڕانەوەی هەرێمە بۆ بەغدا.

جەماڵ کۆچەر گوتیشی، بەهۆی ئەوەی لە ئێستادا هەرێمی بەسرا و هەرێمی سوننە باس دەكرێت، بۆیە حكومەتی عێراق نایەوی ئەوە تەشەنە بكات، دەیەوێت ئەو حكومەتی جیاكاریە نەمێنێ.

ئەندامەكەی ئەنجومەنی نوێنەران دەربارەی ئەگەری ڕێكنەكەوتن دەڵێت، هەردەبێ بگەنە ر ڕێکكەوتن، چونكە بارودۆخەكە تەحەمول ناكات و ئەگەر نەشگەنە ڕێكکەوتن دەبێت لێك جیاببنەوە و بەخەڵك بڵێن، كە عێراق پارە بە ئێمە نادات و ئێمە بە عێراقی ئەژمارناكات.

جەمال كۆچەرئاماژەی بەوەشكرد، كە ئەوجارە دەگەنە ڕێككەوتن، بەڵام وەك جاران نابێت و پێشبینی دەكات، كە ئەوجارە هەرێمی كوردستان دەچێتە ژێر فشاری بەغدا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com